ناوهڕۆك
لاوازی لەش
بۆ هەر کەسێک کێشێکی باش و مام ناوەند هەست کردنە بە سەلامەتی لەش. ئەگەر بە شێوەیەکی بەرچاو کێشی لەش کەمتر لە کێشی خوازراو بێت، ئەو کەسە بە کەسێکی لاواز و زەعیف دادەنرێت. چەند خشتەیەک هەیە کە کێش و باڵاوی کەسی تێدایە بە نیسبەت تەمەنی کەسەکەوە. وە هەر کەسێک بە نیسبەت خۆیەوە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لە دیاری کردنی کێش و باڵای خۆی بەپێی تەمەنی خۆی. لاوازی هۆکاری زۆرە، لە دیارترین هۆکارەکانی کەم خواردنە. هەندی جار خێرا خوارن و پەلە پەل خواردن هۆکاری ئەم لاوازبوونەن،
هۆکارەکانی تری لاوازی
- کارکردنی زۆر
- بەپێی پێویست نەبوونی خەو و خۆراک و حەسانەوە
- خواردنی خۆراکی کەم وزە
- خۆربوونی کاری تایرۆیید
- سکچوون
- ناتەواوی کۆئەندامی هەرس
- نەخۆشی میکرۆباوی
- کەم خوێنی
- شێرپەنجە
بەم هۆیەوە لە کاتی کەم بوونی کێش و لاوازی بۆ دەرخستنی دەبێت بچینە کن پزیشک، وە ئەگەر نەخۆشی نەبووە هۆی لاوازی دەتوانین بەهۆی خواردنی خۆراکەوە کێشی لەش بەرز بکەینەوە.
سەرچاوەکان
2523 بینین