ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ
ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ یەکێکی لە ئۆتۆمبێلە دیارەکانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە ئۆتۆمبێلێکە کە تایبەتمەندی باشی تێدایە و نرخەکەی گونجاوە، هەروەها کیا سیراتۆ توانایەکی باشی هەیە و ڕووکاری دەرەوەی جوان و دڵگیرە، هەروەها لە ناوەوە چەندین تایبەتمەندی بەرز و سەردەمیانەی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی کیا سیراتۆ
- قەبارەی بزوێنەرەکەی کیا سیراتۆ ( cc1600)ـیە و هێزی 130 ئەسپی هەیە
- توانای ئۆتۆمبێلەکە 160 نیوتن/مەترە، بە ڕیژەی 4850 خولانەوە لە خولەکێکدا
- گێڕی ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆماتیکییە شەش خێرایی هەیە و چوار بستۆنە
- لەماوەی 11 چرکەدا خێرایی لە 0 دەگاتە 100
- خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگات 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
- بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 5.5 لیتر بەنزین سەرف دەکات
- قەبارەی تەنکی بەنزینەکەی 50لیترە
- ستسمی برەیکی (ABS)ـی هەیە
- سیستمی ئیمۆبڵایزەر (immobilizer system)ـی تێدایە کە دژە دزینە
- ویلەکانی وەرزشییە و قەبارەیان 16 ئینچە
- ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستی شۆفێر و سەرنشینەکان
- ئاوێنەی لا تەنیشتەکانی کارەباییە
- شۆێنی USB و AUX هەیە
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ
- ئەیرباگەکان بەشێوەیەکی پێویست کارناکات لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆ بەتایبەتی ئەریباگەکانی بەشی دواوە
- پشتوێنی سەلامەتی بەشێوەیەکی باش کارناکات
- لەکارکەوتنی هەستەوەرەکانی تایەکان لەکاتی حاڵەتە لەناکاوەکان
- هەندێک لە بەکارهێنەران کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە گێڕی ئۆتۆمبێلەکەدا لەکاتی سەرکەوتن بەسەر هەورازێکدا، بەڵام ئەم کێشەیە لە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەکانی سیراتۆ دروست نابێت
سەرچاوەکان
2474 بینین