ئازادی بیر و بیروڕا دەربڕین لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-27-23:06:00 - کۆدی بابەت: 3794
ئازادی بیر و بیروڕا دەربڕین لە ئیسلامدا

ناوه‌ڕۆك

ڕاوبۆچوونی ئیسلام دەربارەری ئازادی بیر و بیروڕا دەربڕین 

ئەم مافە ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ بە ڕاشکاوی یاخەد بە ئاماژە ئازادبێت لە دەربڕینی ئەو بیر و باوەڕەی پێیەتی، جا بە زمان بێت یاخود بە نوسین یان بە هەر هۆیەکی دیکەی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە. ئیسلام لە ڕووی مێژووییەوە یەکێک لەو ئاین و شەریعەتانە بووە کە ئەقڵ و بیری مرۆڤی لە چەندەها کۆت و پێوەند و ترس ڕزگارکردووە، وە هانی داوە ئازادانە بیر لە نهێنییەکانی گەردوون و ژیانی خودی مرۆڤ بکاتەوە. هەروەها خودای گەورە ستایشی زۆری خاوەن هۆشەکان و ئەو کەسانە کردووە کە توانا ئەقڵیەکانی خۆیان بەکاردەهێنن و بە لاسایی کردنەوەی کوێرانی باب و باپیران و یاخود خەڵکانی دیکە ڕازی نابن (إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) الجاثیة ١٣، ( وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ) العمران ٧ ئەم ئایەتانە دەریدەبڕن کە خاوەن هۆش و گۆشەکان و ئەوانەی بیردەکەنەوە توانای تێگەیشتن لە نیشانەکانی خودای گەورە و ناوەڕۆکی پەیامی ئەویان هەیە. مرۆڤ لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ئازادە لەوەی لە چ بوارێکدا دەنوسێت و لێکۆڵینەوە بکات بەڕەچاو کردنی نیزامی گشتی کۆمەڵگا، نیشانەی ڕیزی ئیسلامیش بۆ بیر و باوەڕیش بە ئازادی بیری بە ڕوونی لە مافی کۆشش (اجتهاد) کردندا دەردەکەوێت، زانایان مافی خۆیانە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و کێشە تازەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئیسلامیەکان هەوڵدان (اجتهاد) بکەن، واتە بیری خۆیان بخەنە گەڕ و ڕای خۆیان لەمەڕ ئەو بابەتانە و چۆنیەتی وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنیان بخەنەڕوو. باوەڕبوون بە مافی (اجتهاد)ـیش باوەڕبوونە بە مافی جیاوازی بیری و ڕێزلێگرتنی چونکە زاناکان بیرکردنەوەیان وەک یەک نییە و زۆرجار دەربارەی مەسەلەیەکی دیاریکراو چەندەها ڕاوبۆچونی جیاوازیان هەبووە و هەیە. مافی جیاوازبوونیش ئەوە دەخوازێت کە نە دەسەڵات و دەوڵەت نە کۆڕێکی زانایان ناتوانن خەڵکی ناچاربکەن شوێن ڕایەکی دیاریکراو بکەن و ڕاکانی دیکە قەدەغە بکەن. ئیسلام پەیامێکی بیرمەندی خودایی ڕون و ئاشکرا و بەهێزە هەرگیز لە ئازادی بیر و بیروباوەڕ نەترساوە چونکە لە دۆخی ئازادیدا بەهاکانی دەگەشێتەوە، ئیسلام کە مرۆڤی لە هەستیارترین مەسەلەدا واتە مەسەلەی باوەڕهێنان و هەڵبژاردنی ئاین ئازاد کردبێت و مافی جیاوازی ئاینیشی بۆ خاوەن ئاینەکانی دیکە مسۆگەر کردبێت، ڕوونە کە لە ئاستەکانی دیکەی وەک بیر و باوەڕی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریدا ئازادی ڕێباز و دروشمێتی، بۆیە هەموو هەوڵێکی بۆ سەپاندنی بیرێکی دیاریکراو یاخود ڕێگەگرتن لەوەی خەڵکی لە چوارچیوەی یاسا و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەدا گەر بەناوی ئیسلامیشەوە ئەنجام بدرێت، لە ناوەڕۆکدا دژی گیانی ئیسلام و بەها باڵاکانیەتی و پێی ڕازی نییە، ئەگەر ئازادی بیر و بیروڕا لە ڕابردوودا گرنگبووبێت و ئیسلام بەو جۆرە سەیری کردبێت مێژووی ئیسلامی ئەو هەموو بیر و بیروڕا جیاوازانەی بەخۆیەوە بینیبێت، ئەوا بۆ ئەمڕۆ زۆر گرنگترە و خەڵکی بەرامبەر ئەم مەسەلە هەستیاربن.


سەرچاوەکان



3005 بینین