قاچ لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-01
قاچ لە خەودا واتای چیە
لێکدانەوەی خەونەکان

كە‌سێكی ساڵح و چاكە‌كار لە‌خە‌ویدا ببینێ قاچی شە‌ل بێت بە‌ڵگە‌ی لاوازبونی باوە‌ڕە‌كە‌ی پیشان دە‌دات ببینێ قاچی بە‌ گوریسێكە‌وە‌ ببە‌ستن لە‌ كە‌سێكە‌وە‌ قازانجی پێ دە‌گات

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای قاچ لە خەودا کردووە .  

قاچ لە‌ خە‌وندا

ئە‌گە‌ر كە‌سێكی ساڵح و چاكە‌كار لە‌خە‌ویدا ببینێ قاچی شە‌ل بێت بە‌ڵگە‌ی لاوازبونی باوە‌ڕە‌كە‌ی پیشان دە‌دات وە‌ ئە‌گە‌ر ببینێ قاچی بە‌ گوریسێكە‌وە‌ ببە‌ستن لە‌ كە‌سێكە‌وە‌ قازانجی پێ دە‌گات ، وە‌ ئە‌گە‌ر ببینێ قاچی نییە‌ وە‌ بە‌دارشە‌ق بە‌ ڕێگادا بڕوات بە‌ كە‌سێكی بێ وە‌فا پشت ئە‌بە‌ستێت وە‌ ئە‌گە‌ر كە‌سێكی لە‌ كاربە‌دە‌ستانی پاشا بینی هە‌ردوو قاچی بڕابێت لە‌سە‌ر كار لادە‌برێ و ماڵ و سامانی بە‌ەە‌دە‌ر دە‌ڕوات ، وە‌ ئە‌گە‌ر بینی قاچی ئاسنینی هە‌بێت سە‌روە‌تی زیاد دە‌كات ، وە‌ ئە‌گە‌ر قاچی لە‌زیوو زێڕبێت ماناكە‌ی هە‌ر ەە‌مان شێوە‌ی دە‌بێت ، وە‌ ئە‌گە‌ر ببینێ قاچی لە‌ كۆت و زنجیردا بێت زیانێكی لێ دە‌كە‌وێت ، وە‌ ئە‌گە‌ر ببینێ قاچی بە‌ كۆڵە‌ كە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌سترابێت ماناكە‌ی چاكتر دە‌بێت ، وە‌ ئە‌گە‌ر بینی قاچی بو بە‌ تە‌ڵە یان داوێكە‌وە‌ وە‌یان قاچی بچە‌قێ لە‌ شوێنێكدا بە‌ ئە‌ندازە‌ی ئە‌و داوە‌ تە‌ڵە‌ و چە‌قینە‌ دوچای گرفتاری و فڕو فێڵ دە‌بێتە‌وە‌ ، وە‌ ئە‌گە‌ر بینی قاچی لە‌ شوێنێكدا بخرێت لە‌ كاری دین و دنیا جێ دە‌مێنێت وە‌ یان كە‌سێك قسە‌ی پێ دە‌ڵێت كە‌ دە‌بێتە‌ ەۆی ئازاردانی ، وە‌ ئە‌گە‌ر بینی سواری چوارپێیە‌ك بوو وە‌ قاچی خۆی ڕابوە‌شێنێت ، مانای ئەوە‌یە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی گە‌یشت بە‌ ئامانجی خۆی كە‌سێكی بە‌ هە‌وڵ و كۆششە‌ .

 


سەرچاوەکان