ترسان لە گوڵ (ئەنثۆفۆبیا)

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-05-26-16:53:00 - کۆدی بابەت: 12994
ترسان لە گوڵ (ئەنثۆفۆبیا)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەنثۆفۆبیا (بە ئینگلیزی: Anthophobia، بە عەرەبی: رهاب الأزهار) بریتیە لە ترسان لە گوڵ. ئەو کەسانەی کە ئەنثۆفۆبیایان هەیە ترسێکی زۆریان لە گوڵ هەیە. وشەی "ئەنثۆس" وشەیەکی یۆنانییە بۆ گوڵ، لە کاتێکدا فۆبیا واتە ترس. ئەو کەسانەی کە ئەنثۆفۆبیایان هەیە لەوانەیە لە هەموو گوڵێک بترسن یان تەنها لە یەک یان جۆری زیاتری گوڵ بترسن، یاخود هەر بەشێک لە گوڵێک یان ڕووەکێک - لە قەدەوە بۆ گەڵا و بۆ پەڕەی گوڵ - لەوانەیە ببێتە هۆی ترس.

کێ مەترسی تووشبوون بە ئەنثۆفۆبیا هەیە؟

  • مێژووی خێزان: هەبوونی دایک و باوکێک یان خزمێکی نزیک کە فۆبیا یان دڵەڕاوکێی هەبێت لەوانەیە مەترسییەکەت زیاد بکات.
  • بۆماوەزانی: پسپۆڕان پێیان وایە هەندێک کەس گۆڕانکاری بۆماوەیییان هەیە (گۆڕانی جین) کە وایان لێدەکات زیاتر تووشی ناتەواوییەکانی دڵەڕاوکێ و فۆبیا ببن.
  • فۆبیاکانی تر: زۆر باوە کە زیاتر لە یەک فۆبیات هەبێت. ئەم فۆبیایانە زۆرجار پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. بۆ نموونە، ترس لە مێرووەکان (ئینتۆمۆفۆبیا)، ترس لە جاڵجاڵۆکە (ئاراکنۆفۆبیا) یان ترس لە هەنگەکان (ئەپیفۆبیا) لەوانەیە وات لێبکات لە گوڵ بترسیت کە زۆرجار مێرووەکان دەدۆزرێنەوە.

نیشانەکان

ئەو کەسانەی کە لە گوڵ دەترسێن لەوانەیە نیشانەی جەستەیی دڵەڕاوکێ یان ترسیان هەبێت کاتێک بیر لە گوڵ دەکەنەوە و بەرکەوتەیان دەبێت لەگەڵی، هەروەها لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە ئەزموون بکەن:

  • لەرزین
  • گێژبوون و سووکبوونی سەر
  • زیادەڕەوی لە ئارەقکردنەوە
  • ناڕێکی لێدانی دڵ
  • دڵ تێکەڵهاتن
  • هەناسەتەنگی و هەستکردن بە خنکان
  • ئازاری گەدە یان گەدە تێکچوون
  • هەوڵدان بۆ ڕاکردن و خۆ بەدوورگرتن

هۆکارزانی

هۆکاری ڕوودانی ئەنثۆفۆبیا هێشتا نەزانراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، وابیر دەکرێتەوە هۆکارەکانی ئەم فۆبیایە بە تێکەڵەیەک لە ئەزموونی نەرێنی وەک فاکتەرە بۆماوەیی، ژینگەییەکان و کیمیای مێشک ڕووبدات.

زۆرجار تووشبوو پەیوەندی هەیە بە ئەزموونی نەرێنی پێشوو لەگەڵ گوڵەکان. بۆ نموونە، کەسێک لەوانەیە دیمەنێکی ترسناکی لە فیلمێک یان بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە گوڵی تێدا بووبێت بینیبێت یان دایک و باوکێکی بینیبێت کە لە گوڵ دەترسێت. ئەم ئەزموونانە لەوانەیە بەس بن بۆ خێراکردنی پەرەسەندنی ئەنثۆفۆبیا لە ژیاندا.

چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

هیچ تاقیکردنەوەیەک نییە بۆ دەستنیشانکردنی ترس لە گوڵ. دابینکەری تەندروستی دەتوانێت نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات لەسەر بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ تۆ دەربارەی:

  • نیشانەکانت
  • چەند ساڵە ئەم حاڵەتە ڕوو دەدات

بۆ دەستنیشانکردنی ئەنثۆفۆبیا، ترسی کەسێک پێویستە:

  • ببێتە هۆی دڵەڕاوکێی زۆر.
  • فشارێکی زۆر یان کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبێت.
  • لانی کەم شەش مانگ کەمتربێت ڕوویدابێت.
  • وات لێبکات هەست بە بەرپرسیارێتی نەکەیت و هەست بە لاوازی بکەیت.
  • خۆ بەدوور گرتن لە چەند حاڵەت و بارودۆخی دیاریکراو.
  • دروست بوونی نیشانە سروشتییەکانی دڵەڕاوکێ یان ئازار.

چۆن چارەسەر دەکرێت؟

زیاتر نۆ لە دەی ئەو کەسانەی کە فۆبیای دیاریکراویان هەیە باشتر دەبێت بە چارەسەری بەرکەوتن، جۆرێک لە چارەسەری دەروونی (چارەسەری قسەکردن). پسپۆڕێکی تەندروستی دەروونی هەنگاو بە هەنگاو وێنە و بارودۆخەکانت نیشان دەدات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بەسەر ترسکەدا زاڵ بیت.

لە کاتی چارەسەری بەرکەوتندا، پسپۆڕەکە بە بەردەوامی ڕێنماییت دەکات بەناو ئەم هەنگاوانەدا:

  • فێرکردنی تەکنیکەکانی پشوودان وەک ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ و بیرکردنەوە بۆ بەکارهێنانی لە پێش و کاتی بەرکەوتن.
  • پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆیی گوڵەکان.
  • دانانی گوڵەکان لە نزیک تۆ لە کاتی چارەسەرکردن.

چارەسەرکارەکان زۆرجار چارەسەری بەرکەوتن لەگەڵ چارەسەری هەڵسوکەوتی زانستی (CBT) تێکەڵ دەکەن. ئەم جۆرە چارەسەری قسەکردنە یارمەتیت دەدات بۆ فێربوونی گۆڕینی تێڕوکژانین و وەڵامەکانت بۆ بارودۆخەکان کە دەبنە هۆی نیشانەکان.

دەرمانەکانی وەک دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ بە شێوەیەکی ئاسایی سوودبەخش نین بۆ فۆبیای دیاریکراو. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە دەرمان وەربگریت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بەسەر هەندێک بارودۆخدا تێبپەڕیت، وەک بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەک کە بە دڵنیاییەوە گوڵی زۆری تێدایە.


سەرچاوەکان



1730 بینین