بیرۆکەی خۆکوژی چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-08-17:01:00 - کۆدی بابەت: 14559
بیرۆکەی خۆکوژی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیری خۆکوشتن بریتییە لەوەی مرۆڤ بیر لە کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی دەکاتەوە. ئەو کەسەی بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە یان پلانی خۆکوشتنی دادەڕێژێت، چەند نیشانەیەکی لێ دەرەدەکەوێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە قسەکردن و هەست و ڕەفتارەکانیدا ڕوبدات.

خۆکوشتن بریتییە لە ئەنجامدانی کوشتنی خود بە مەبەست، ئەمەش لە گەنجاندا زیاتر ڕوودەدات بەهۆکاری زۆری بێهیوایی، خراپبوونی خێزان و هاوڕێ و نەگونجان لەگەڵ کۆمەڵگەدا لەهەمان کاتدا ڕوودانی ئەم کردارە مایەی بارگرانی و سەختییە بۆ نزیک و خۆشەویستانیان. زانینی هۆکارەکانی هاندانی گەنجان بۆ خۆکوشتن ئاڵۆزە و زیاتر لە گەنجاندا ڕوودەدات و لە منداڵاندا ڕێژەیەکی دەگمەنی هەیە.

هەستە نەرێنییەکانی کەسێک کە بیری خۆکوژی هەیە

  • هەستکردنیان بە تاوانباری یان شەرمەزاری
  • بارگرانیبوون بۆ ئەوانی تر
  • بیرکردنەوە لە مەرگ
  • لەڕادەبەدەر دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی، تووڕەیی، یان شڵەژانی دەروونی.
  • گیریخواردوو، بێهیوایی، یان ئەوەی کە بەجۆرێک هەست دەکات هیچ هۆکارێکی نییە بۆ ژیان.
  • گۆڕانکاری توند توند لە باری دەروونی یان گۆڕانی باری دەروونی

هەروەها ڕەنگە ڕەفتارەکانیان بگۆڕێت.  کەسێک کە بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە لەوانەیە لەڕووی ڕەفتاروە بگۆڕێت:

  • لە هاوڕێ یان یان خێزانەکەی دەکشێتەوە.
  • زیاتر پەنادەباتەبەر بەکارهێنانی کحول یان ماددە هۆشبەرەکان.
  • کەمخەوی یان زۆرخەی لێدەردەکەوێت.
  • بیر لە کاری مەترسیدار دەکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی مردن دەکات.
  • پلانێک بۆ خۆکوشتنیان دادەنێن، هەوڵی کڕینی ئامرازی کوشتن دەدات وەۆ چەک یان پەت یان دەرمان.
  • وەسیەت یان نامەی کۆتایی بۆ کەسەکانی دەنووسێت.

پێویستە لەسەر خێزانەکان چی بکەن؟ 

زۆربەی ئەو هەرزەکارانەی کە بەهۆی خۆکوشتنەوە دەمرن، لە پێشدا هەندێک ئاگادارییان داوە بە خۆشەویستانیان، بەوهۆیەوە گرنگە دایکان و باوکان ئاگاداری نیشانەکان بن تاکو ئەو یارمەتییەیان پێشکەشبکەن کە پێویستیانە، هەرچەندە هەمیشە ناتوانرێت ڕێگری بکرێت بەڵام بیرۆکەیەکی باشە بۆ یارمەتیدانی ئەو گەنجانەی لەنێو کێشەدان.

هەندێک لە پێگەیشتووان پێیان وایە کاتێک منداڵێک دەڵێت ئازاری خۆم دەدەم یان خۆم دەکوژم، گاڵتە دەکەن و بۆ ڕاکێشانی سەرنج و گرنگی پێدانی زیاتر وادەڵێن، گرنگە بزانرێت کە فەرامۆشکردنی گەنجان و گرنگی پێنەدانیان، هەلی زیانگەیاندنیان بە خۆیان زیاد دەکات.

پێویستە هاوبەشی هەستەکانیان بکرێت و پێیان بوترێت کە ئەوان تەنها نین و هەمووان خەم و ئازاریان هەبووە و هەیە، تەنانەت دایک و باوکیشیان، بەبێ بچووک کردنەوەی هەستی خەمخواردنیان دڵنیا بکرێنەوە لەوەی ئەم خەفەتە هەمیشەیی نییە و کۆتایی دێت هەروەها یارمەتیان بدرێت لە خێزان و هاوڕێکانیان دوورنەکەونەوە، باشترە گەنجان دەورووبەریان چۆل نەبێت و تەنها نەبن، بەڵام نابێت زۆریان لێ بکرێت و بە توندی ڕەتی بکەنەوە.

پێویستە وەرزش و ڕاهێنانیان بۆ پێشنیاز بکرێت چونکە چالاکییە جەستەییەکان وەک پیادەڕەوی یارمەتیدەر دەبن لە کەمکردنەوەی خەمۆکیدا و هەروەها گوێیان لێ بگیرێت سەرەڕای قسەنەکردن و دەرنەبڕینی کێشەکانیان.


سەرچاوەکان



50 بینین