تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی لاواز

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-09-10-17:57:00 - کۆدی بابەت: 14574
تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی لاواز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی لاوازی کەسایەتی (بە ئینگلیزی: Reasons for personal impairment، بە عەرەبی: أسباب ضعف الشخصية

کەسایەتی لە ئیسلامدا

ئایینی ڕاستەقینەی ئیسلام فەرمانی پێکردوین کە خۆبەزلزان نەبین و بە نەرم و نیانی و بە باشی مامەڵە لەگەڵ دەوروبەردا بکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا، فەرمانی پێکردین کە سیما گشتییەکانی کەسایەتی ئیسلامی بپارێزین و دووربکەوینەوە لە ملکەچبوون بۆ ئارەزووە هەڵەکانی دەوروبەرمان. کەس نەبوو پەسەندتر و میهرەبانتر بێت لە پێغەمبەری پیرۆز، محمد () خوای گەورە سەلامی بدات و ئارامی پێببەخشێت، کەسایەتیەکی بەهێز، لە هەمان کاتدا هەندێک بارودۆخ هەبوون کە وەک شاخێکی خۆڕاگر تیایاندا دەرکەوت کاتێک بڕیارێکی داو نەیگۆڕی بەبێ گوێدانە فشارەکان. لاوازی کەسایەتی مرۆڤ لە ڕێگەی مامەڵەکردنی لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەردەکەوێت، ترس لە نەیارەکانیان، بێتوانایی دەربڕینی بۆچوونەکەی یان هەستە ناوخۆییەکانی و پابەندبوونی تەواو بە خواست و بڕیارەکانی ئەوانی ترەوە، هەروەها ئەو کەسەی کەسایەتییەکی لاوازی هەیە ناتوانێت بڕیارێک بدات و لەگەڵیدا بەرەو پێشەوە بچێت. هەر کاریگەرییەکی بچووک وای لێدەکات پاشەکشە بکات، بەزەحمەت سەیری چاوی کەسانی دیکە دەکات. لاوازی کەسایەتی وا دەکات کەسەکە نەتوانێت خۆی و هەستەکانی، یان بیرکردنەوەکانی دەرببڕێت و بەم شێوەیە دەبێتە شاراوە وەک ئەوەی بوونی نەبێت لە هەموو شتێکدا پشت بەوان دەبەستێت.

هۆکارەکانی لاوازی کەسایەتی

  • گرنگترین هۆکارەکانی لاوازی کەسایەتی بریتین لە: 
     
    کاتێک کەسەکە لە تەمەنی مناڵیدا یاخود گەنجیدا ژینگەی نەگونجاو ئەزموون دەکات، وەک توندوتیژی و لێدان و ڕێگەنەدان بە دەربڕینی بۆچوون و هەستەکانی. خێزان بلۆکی بنیاتنانی بنەڕەتییە لە پێکهاتنی کەسایەتیدا، دەبێت دایک و باوک ژینگەی ئەرێنی گونجاو دابین بکەن، دەوڵەمەند بە زانست و زانیاری و هاندانی منداڵ بۆ دەربڕینی خۆی و ئارەزووەکانی و دوورکەوتنەوە لە دامەزراندنی  هەستی نەرێنی لە منداڵەکەدا.
  • ئەو کەسە لە ماوەی ژیانیدا تووشی زەبر و زەنگ بووە، ئەم هۆکارە وا دەکات بکشێتەوە بۆ ناو خۆی و تووشی ناسەقامگیری دەروونی ببێت، ئەمەش وا دەکات ترسی لە هەر بڕیارێک هەبێت.
  • یاوەریکردنی کەسانی نەرێنی و ڕەشبین، کە لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا متمانەی لاوازی لە کەسەکەدا دەچێنێت.
  • کاریگەری بۆچوونی کەسانی دیکە، گۆڕینی بۆچوونی خۆی بە ئاسانی و پێداگری نەکردن لەسەر ئەو بڕیارەی کە دراوە هەرچەندە ڕاستە.
  • نەبوونی زانیاری پێویست و هەستکردن بە کەمی لێهاتوویی و ئەزموون، ئەمەش دەبێتە هۆی نەتوانینی بەشداریکردن لە هیچ گفتوگۆیەکدا.

شێوازەکانی چارەسەرکردنی کەسایەتی لاواز

  • چارەسەرکردنی کەسایەتی لاواز ئەویش بە بەکارهێنانی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە: 
     
    زیادکردنی ئەو زانیاریانەی کە تاک خاوەنییەتی، خوێندنەوە متمانەی تاک بەخۆی زیاد دەکات و توانای ئەوەی پێدەبەخشێت کە بەشداری لە هەر گفتوگۆیەکدا بکات، کەسانی دیکە بە بۆچوونەکەی قەناعەت پێبکات و نەترسێت لە قووڵبوونەوە لە هیچ بابەتێکدا، بەو جۆرە دەبێتە کەسایەتیەکی بەهێز و دەیکاتە جێگەی سەرنج و سەرسامی ئەوانی تر.
  • لەگەڵ خۆت دابنیشە و ئەو هۆکارانە بزانە کە وادەکات هەست بە لاوازی بکەیت، هەوڵبدە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزیتەوە.
  • کێشانی ڕێگای ژیان و دانانی ئامانج لەلایەن کەسایەتی لاوازەوە ئەنجام بدرێت. کاتێک مرۆڤ هەست دەکات ئامانجێکی هەیە، ئەوا سەرنجی لەسەر دەبێت و هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
  • هەوڵدان بۆ سەرنجدان لەسەر شتە ئەرێنییەکان، پڕۆسەی هەمیشە سەیرکردنی بەشی تەواوی جامەکە سوودێکی زۆری هەیە و تێڕوانین بۆ ژیان باشتر دەکات.


سەرچاوەکان



49 بینین