جۆرەکانی کەسایەتی بناسە

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-09-10-17:48:00 - کۆدی بابەت: 14573
جۆرەکانی کەسایەتی بناسە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێناسەی جۆرەکانی کەسایەتی (بە ئینگلیزی: Definition of personality styles، بە عەرەبی: تعريف أنماط الشخصية) جۆرەکانی کەسایەتی بەو کۆمەڵە سیفەت و جیاوازییە تاکەکەسییە پێناسە دەکرێت کە لەلایەن کۆمەڵێک دەروونناسەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، کە تیایدا کەسایەتی مرۆڤەکان بەسەر چەند گروپێکی سەرەکیدا دابەش کراون. جگە لەوەش ئەم سیفاتانە وەک دیاریکەری سەرەکی شێوازی هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان کاردەکەن و ڕەفتارەکانیان لەسەر بنەمای ئەوان دیاری دەکرێن.

شێوازەکانی کەسایەتی

شێوازەکانی کەسایەتی لە دەروونناسیدا بەسەر سێ گروپی سەرەکیدا دابەش دەکرێن کە دەتوانرێت بەم شێوەیە باس بکرێن: 

جۆری یەکەم (جۆری A): پێی دەوترێت شێوازی ڕەفتاری تاجی، لەژێر ئەم جۆرەدا کۆمەڵێک تاک پۆلێن دەکرێن کە هەستێکی بەرزی کێبڕکێیان هەیە و تایبەتمەندن بەوەی کە زاڵبوون بەسەریان قورسە، ئەمە جگە لەوەی پێویستیان بە بەدەستهێنانی زیاترو دەستکەوتی زیاترە، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار نموونەی کەسانی ئەم جۆرەن، و باس لەوە دەکرێت ئەو کەسانەی ئەم شێوازە کەسایەتییەیان هەیە زیاتر تووشی جەڵتەی دڵ و نەخۆشی تاجی دڵ دەبن.

جۆری دووەم (جۆری B): ئەو کەسانەی لەناو ئەم جۆرە کەسایەتییە پۆلێنکراون، مەیلیان هەیە لە ئێستادا بژین و دەستکەوتەکان لە سنوورێکی مەعقولدا و بەبێ زیادەڕەویکردن بەدەستدەهێنن، واتە بە شێوەیەکی تاڕادەیەک ملکەچبوون دەژین و شتەکان بە سادەیی وەردەگرن.

جۆری سێیەم (جۆری D): ئەو کەسانەی کە لەناو ئەم جۆرەدا پۆلێنکراون، بە زۆرترین بەرکەوتووی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی فشار دادەنرێن، بەم هۆیەش ئەگەری تووشبوونیان بە هەستە نەرێنییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و گرژی و تووڕەبوون زیاترە، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تاجی دڵ زیاترە.

دیاریکەرانی جۆرەکانی کەسایەتی

شێوازە کەسییەکان بە پلەی یەکەم بەپێی ئەو ڕەفتارانە دیاری دەکرێن کە تاکەکان ئەنجامی دەدەن، ئەمە جگە لەو کۆمەڵە بیرکردنەوە و هەستانەی کە پیشانی دەدەن، ئەمەش دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕەفتارەکانیان تێبگەن و پێشبینی ڕەفتارەکانی داهاتوویان بکەن. جۆری کەسایەتی لەوانەیە لە ئەنجامی کاریگەری کۆمەڵێک هۆکار بێت، لەوانەش هۆکاری بۆماوەیی تاکەکەسەکە، یان بە جۆرێک کاریگەری شێوازی پەروەردەکردنی دایک و باوکەکە، جگە لەمانەش کاریگەری ژینگەی دەوروبەری تاکەکەس نابێ پشتگوێ بخرێت، یان ئەو کولتوورەی کە تێیدا پەروەردە بووە.


سەرچاوەکان



49 بینین