هۆکارەکانی شوو نەکردنی کچان

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-21:46:00 - کۆدی بابەت: 4226
هۆکارەکانی شوو نەکردنی کچان

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی شوو نەکردنی کچان

هاوسەرگیری نەکردنی گەنجان بەتایبەت کچان چەند هۆکارێکی هەیە، هەندێک لە کچان لەبەر هەبوونی چەند تایبەتمەندیەکی تایبەت گوێ بە شووکردن نادەن، پێیان باشترە کە بە سەڵتی بمێننەوە، باس لەو هۆکارانە دەکەین کە کچان بۆچی شوو ناکەن:

بوونی چەند مەرجێک بۆ شووکردن کە جێگای قەبوڵ نییە

ئەو کچانەی کە نایانەوێت هاوسەرگیری بکەن زۆرینەیان چەند مەرجێکی زۆر قورس و سەختیان داناوە بۆ هاوسەری داهاتوویان، ئەم مەرجە قورس و سەختانەیان لەوانەیە هۆکاری تەنها مانەوەی ئەوان بێت، مەرج باشە بەڵام دەکرێت کەمێک جێگای قەبوڵ بێت.

زیاتر حەزیان بۆ کارەکەیان هەیە و ئەم حەزە زیاد لە پێویستە

کێشەیەک کە ئەم ڕۆژانە زۆر باوە لە کۆمەڵگادا، کچانی گەنج ئەوەندە دەچنە ناو کاروباری ژیانیانەوە کە ناتوانێت هیچ بیرێک لە ژیانی تایبەتی و هەستی خۆیان و داهاتووی هاوبەشیان لەگەڵ کەسێکدا بکەنەوە
لەوانەیه وا بیربکەنەوە کە هیچ شتێک لە دنیادا بە ئەندازەی کارەکەتان گرنگ نییە بۆ ئێوە، و ئەگەری هەیە ئەوەندە ڕۆچووبن لەم بیرکردنەوەدا کە تەنانەت ناتوانن ئەم بیرکردنەوانەتان بگۆڕن بەڵام ئەگەر سەرنجی دەوروبەرتان بدەن دەزانن کە کەم نین ئەو کەسانەشی کە کار دەکەن و خاوەن خێزانیشن و هاوسەرگیریان کردووە.

تەنها بوونی هاوڕێکانیان لە ژیانیاندا بۆیان بەسە

هاوسەرگیری لە ڕوانگەی ئەو کچانەوەی کە بە قسەی خۆیان تەنانەت یەک چرکەش ناتوانن بەبێ هاوڕێکانیان بژین، واتە هەمیشە پۆلێک لە هاوڕێکانیان لە دەوریانەوەن و تەنهایی هیچ واتایەکی نییە بۆ ئەوان

وادەزانن کە شتی باشتریان لە پێشە

ئەم ڕۆژانە کچانی سەڵت بیر لەوە دەکەنەوە کە وەڵامدانەوەی بەڵێ بە کەسێک و هەڵبژاردنێک، واتە وەڵامی نەخێر بۆ هەموو هەڵبژاردنەکانی تر هەر بۆیە ناتوانن قەناعەت بکەن و ڕازی ببن، لەوانەیە وابزانن کە هەمیشە هەلی باشتریان لە پێشە و شایەنی شتی باشترن لەوەی کە ئەمڕۆ هەیانە و بەردەوام هەوڵ دەدەن و چاوەڕێی هەلی باشترن بۆ هاوسەرگیری.

بە قسەی خۆیان دەترسن لە ئاشکرابونی هەندێک ڕاستی

وادەزانن کە ئەویش و خێزانەکەشی، جیاوازیەکی زۆریان هەیە لەگەڵیاندا و لە بیروباوەڕە تایبەتیەکانەوە تا شێوازی ژیانکردن ئەگەری هەیە کچێک بێت کە گەشتبێتە تەمەنی هاوسەرگیری لەبەر ئەم جیاوازیانە وەڵامی نەخێر بە خوازبێنیکارەکەی بداتەوە.

چارەسەر چییە؟

بیرکردنەوەکانی دەروونتان بگۆڕن

زۆرێک لە کچان لەبەر ئەوەی کە بەردەوام بیر لە شتی نێگەتیڤانە دەکەنەوە و ئەم بیرکردنەوانە لە مێشکیاندا دێنن و دەبەن دڵخۆش و گەشبین نین بە داهاتوو و تاقەتی هاوسەرگیریان نییە، واباشترە کە ئەم بیرکردنەوانە بگۆڕن و دڵخۆشبن و گەشبینانە بیر لە داهاتوو بکەنەوە، لەوانەیە ئەم کارە کەمێک قورس بێت بەڵام هیچ شتێک مەحاڵ نییە و دەکرێت.

تەنها لەسەدا حەوتی پەیوەندییەکان وشەییە، بۆ هەر بیرکردنەویەکی ئێوە بەرپەرچدانەوەیەکی فیسیۆلۆجی بوونی هەیە، ئاگاداری ئەو سیگناڵانە بن کە دەیاننێرنە دەرەوەی مێشکتان، چونکە لەڕێی ئەم بیرکردنانەوە نائومێدی و خەفەت زیاد دەکات.

خودی ڕاستی خۆتان بن

ئەگەر بەدوای پەیوەندیەکی بەردەوام و ڕاستەوەن، ئەوا خودی ڕاستی خۆتان پیشانی کەسی بەرامبەرتان بدەن و هەوڵ مەدەن خۆتان بگۆڕن، ئەگەر نەتوانن خودی ڕاستیتان پیشان بدەن و لەگەڵیدا ڕاستگۆ بن ئەوا لە داتووودا دووچاری کێشە دەبنەوە، هەوڵ مەدەن کەسێک بن کە نین لەبری ئەوە کەسایەتی خودی خۆتان بەهێزتر بکەن
هیچ ترسێکتان نەبێت لە بڕیاردانی کەسانی تر لەسەرتان و هەمیشە خودی خۆتان بن، گۆڕانی کەسایەتیتان لەبەردەم کەسانی تردا ماسکێکی کۆمەڵایەتییە کە بۆ خۆشیرینکردن لەبەردەم کەسانی چواردەورتاندا دەیبەستن ئەگەر بەردەوامی پەیوەندیەکەتان دەوێت ئەوا ئەم ماسکە بە کەڵکتان نایەت و کەواتە هەوڵ بدەن لایبدەن و جودی خۆتان بن

هەڵبژێرن

سەرەتا جوان لە خۆتان تێبگەن و بزانن دەتانەوێت کە ئەو کەسەی دێتە ژیانتانەوە چ کەسایەتیەکی هەبێت، ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارەتان وەرگرت بڕۆنە شوێنێکی واوە کە بەختی ئاشنایتان لەگەڵ کەسی بەرامبەردا زیاتر ببێت بۆ نموونە ئەگەر حەز دەکەن ئاشنای پیاوێک بن کە حەزی لە سروشتە، ئەوا بڕۆنە ناو سروشتەوە.

دڵخۆش بن

گرنگترین پەیوەندی پەیوەندی خۆتانە بە خۆتانەوە، کەواتە هەمیشە دڵخۆشبن مەرج نییە بۆ کامڵ بوون بەدڵنییایەوە لەگەڵ کەسێکدا بیت، ئەگەر تەنها بیت و دڵخۆش بیت لەوە باشترە کە لەگەڵ کەسێک بیت کە خەماوی و خەفەتبار بێت هەمیشە.

نائومێدانە و تێکەوتووانە ڕەفتار مەکەن 

بڕۆنە ناو پەیوەندیەکی دروست، بە مەبەستی هاوسەرگیری نەچنە ناو پەیوەندییەکی هەڵەوە و لەبەرئەوەی کە تێکەوتوون بەردەوامی بەم پەیوەندیە هەڵەیە بدەن چونکە ئێوە ناچار نین کە ئەم کارە بکەن، مافی هەڵبژاردنی خۆتانتان هەیە و بە بیرێکی قوڵەوە بڕیاری دروست بدەن.

بینراوو بن

بە شێوەیەک بن کە خەڵکی بتوانن ئێوە ببینن و کەسایەتیتان بناسن، بۆ نموونە بڕۆنە میوانییە خێزانیەکان لەناو کۆمەڵگادا بن هەمیشە بەڵام بەبێ نواندن و خۆتان بن، ئەگەر هێشتاش تەنهایت لەوانەیە لەبەر ئەم هۆکارە بێت کە ناچیتە ناو کۆمەڵگاوە و یا بەشێوەیەک ڕەفتار دەکەن کە بە جۆرێک هەموو کوڕێک بترسێت لەوەی کە سڵاوتان لێ بکات.

بوونی هەندێک ڕەفتاری جوان کە شایەنی پەیوەندی بێت

ناسین و ئاشنایی پێش هاوسەرگیری زۆر گرنگە بەهەمان ئەندازەی ڕەفتاری جوان تێتاندا، ئەگەر هەندێک ڕەفتاری جوانی وەک: (ڕاستگۆیی، ڕاستی، عەشق و خۆشەویستی) بکەینە سەرمەشقی ژیانمان ئەوا ڕۆح دەکرێت بە بەری ئەو پەیوەندیەدا.

خاوەنی پەیوەندیەکەتان بن

خۆتان بە کەسێکی لێهاتوو و زیرەک بزانن لە پەیوەندیەکەدا چونکە ئێوە بەتەواوی بەرپرسی پەیوەندیەکەتانن، واز لەم بیرکردنەوەیە بهێنن کە لە پەیوەندیدا دەبنە قوربانی و ئازار دەدرێیت بۆ چونکە بەرامبەرەکەتان ئەو کەسە نییە کە دەتانەوێت.

متمانە بەخۆبوونی بەرامبەرەکەتان بەرزبکەنەوە

کەسی بەرامبەرتان هیچ حەز بە جێهێشتنی ئێوە ناکات ئەگەر هەستی متمانە بەخۆبوونی بەرز بکەیتەوە، تەنانەت کاتێکیش کە ڕەخنە لەو دەگرن، ئێوە دەبێت کە ڕۆحیەتی کەسی بەرامبەر بەرز بکەنەوە و متمانە بەخۆبوونی بەرز بکەنەوەو ئاواهی ژینگەیەکی لەبارترتان دەبێت بۆ ژیان.

مەترسی برینداربوون قەبوڵ بکەن

ویستن و چوونە دەرەوە و بوونی ئومێد ئێوە بە جۆرێک بەهێز دەکات کە بەرگەی زیان بگرن بەڵام ئیزن مەدەن کە ئەم ترسە باڵ بکێشێت بەسر ژیانتاندا چونکە لەگەڵ ئەوانەدا دەتوانیت بە هەر شتێک بگەیت کە دەتەوێت.

کەموکوڕیەکانتان لاببەن

کەموکوڕیەکانتان مەڕێژن بەسەر کەسی بەرامبەردا و لەگەڵیدا بجەنگن، کاتێک گەشتن بەو دەرئەنجامەی کە خاڵی لاواز لە کەسی بەرامبەرتاندا هۆکارەکەی ئێوەن و هەمان خاڵی لاوازی ئێوەیە کە پێتان یاوە بێگوومان ژیانتان دەگۆڕێت بۆ خراپ و بۆیە لەم ڕەفتارە بەدووربن


سەرچاوەکان



2982 بینین