٥ نهێنی ژیان کە نابێت هیچ کەسێک بیزانێت

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-04-22:21:00 - کۆدی بابەت: 5146
٥ نهێنی ژیان کە نابێت هیچ کەسێک بیزانێت

ناوه‌ڕۆك

٥ نهێنی ژیان

لەوانەیە چەندەها نهێنی ژیانت هەبێت کە بێ بیرکردنەوە به کەسانی تری دەڵێیت و ڕای نێگەتیڤانە وەردەگریت لێیانەوە، باشترە کە نهێنیەکانت هەمیشە لەلای خۆت بێت.
لەوانەیە وتنی هەندێک شت دواتر تووشی نائومێدیت بکات، لەنێوان چەند نهێنیدا تۆ نابێت هەرگیز ٥ نهێنی بە هیچ کەسێک بڵێیت.

بیرکردنەوەکانی ناخی خۆت

ئەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە بابەت و باوەڕ و پێشبینیەکانی ژیانی خۆتە، بۆ نموونە هەندێک جار تۆ لەبارەی هەندێک بابەتی شەخسی وەک، مردن، داهاتوو و دەها بابەتی تر.
ئەم شتانە دەبێت لە مێشکی خۆتدا بمێنێتەوە و بە هیچ کەسی نەڵێیت.

ئەو کارە خێر و چاکانەی کە دەیکەیت

یارمەتی کەسانی تر یەکێکە لەو کارە جوانانەی کە ویژدانت ئاسوودە دەکات و وزەی ئەرێنیت دەداتێ، بەگشتی کاتێک کە دەربارەی کارێکی خێر کە کردووتە لەگەڵ کەسانی تردا قسە دەکەیت، دوای ماوەیەک ئەو هەستە خۆشەی جارانت نابێت لە ناختدا و وەک جاران ویژدانت ئاسوودە نابێت، و خەڵکیش بە کەسێکی خۆدەرخەر دەتناسێت.

ئامانجەکانت

بۆ ئەوەی کە کەسێکی سەرکەوتووبیت نابێت لەبارەی ئامانجەکانتەوە قسە بۆ کەس بکەیت، چونکە باسکردنی ئامانجەکانت بۆ هەموو کەسێک یەکەم هەنگاوی شکستە بۆت.

شێوازی ژیانت

نابێت وردەکاری تەواوی ژیانت کەس بیزانێت، بۆ نموونە وەک پەیوەندی خۆت و هاوسەرەکەت، بیروڕای ئاینی، ڕەفتاری ناشرین و نەگونجاوی هەر یەکە لە کەسانی ناو خێزانەکەت، هەتا دەتوانن کێشەکانتان بۆ کەس باسمەکەن و خۆتان چارەسەری بكەن مەگەر ئەوەی ناچار بن.

شپرزەیی ماڵ و جلوبەرگی پیستان 

لەوانەیە سەیر بێت بەلاتەوە کە ئەم خاڵە چۆن لەگەڵ خاڵە گرنگەکانی تردایە، بەڵام دەبێت بزانیت کە ئەمە بابەتێکی گرنگە، بەڵام باسکردنی ماڵە پیسەکەت و جلوبەرگی پیست بۆ کەسانی دەرەوە کەسایەتیت لەکەدار دەکات.


سەرچاوەکان



1952 بینین