سیفەتەکانی بەڕێوبەری شکستخواردوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-06-23:28:00 - کۆدی بابەت: 4229
سیفەتەکانی بەڕێوبەری شکستخواردوو

ناوه‌ڕۆك

بەڕێوەبردن

بەڕێوەبردن بریتییە لە پلاندانان پاشان جێبەجێ كردن و گەیشن بە ئامانجە ویستراوەكان لەژێر كۆنتڕۆڵ و چاودێریدا، كە ئەمەش لەڕێگەی ڕێكخستنی سەرچاوە مرۆیی و ماددییەكان، هەروەها لەگەڵ سەرچاوە فیكری و مەعنەوییەكان، لەگەڵ دروستكردنی كەشێكی گونجاو بۆ كاركردن و یارمەتیدانی یەكتر بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكان بە بەكارهێنانی كەمترین وزە و سەرچاوە، بۆیە شكستهێنان لە ئەنجامدانی هەریەكە لەم خاڵانە دەبێتە هۆی سەرەتایەكی شكستخواردوو، گەر هۆكاری ئەم شكستە بەڕیوبەر بێت ئەوا دەبێتە هۆی بارگرانییەكی گەورە بەسەر دامەزراوەكەوە، بۆیە زۆر گرنگە سیفەتەكانی بەڕێوبەری شكستخواردوو بزانین.

سیفەتەكانی بەڕێوبەری شكستخواردوو

دەبێت بەڕێوبەر خاوەن كەسایەتییەكی زیرەك و زانا و نەرمونیان بێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی حاڵەتەكانی كاركردن ببێتەوە، چونكە پلەیەكە كە بۆ هەموو كەسێك نابێت، هەندێك بەڕێوبەر هەیە كە هەمیشە بەدوای پارە و دەسەڵاتەوەن، هەروەها هەیە هەندێك سیفەتی تێدایە كە دەبێتە هۆی شكستخوارنی بەڕێوەبردنەكەی، سیفەتەكانی بەڕێوبەری شكستخواردوو بریتیین لە:

  • لۆمەكردنی كەسەكانی تر لەسەر هەموو كێشەكان: بەڕێوبەری شكستخواردوو هەمیشە لە بەرپرسیارێتییەكانی ڕادەكات.
  • نەبوونی حەز و خۆشنەویستنی كارەكەی: بەڕێوبەر كاریگەری لەسەر كارمەندەكانی هەیە بۆیە گەر بەڕێوبەرەكە حەزی بەرامبەر كارەكەی نەبوو ئەو كاریگەری نەرێنی لەسەر كارمەندەكان دەبێت و كوالتی كارەكە كەمدەكاتەوە.
  • زیاتر گرنگیدان بە پارە: بەڕێوبەری شكستخواردوو هەمیشە خەیاڵی لای پارەیە و تەها گرنگی بە پارە دەدات، بە شوێن ڕێگەیەكدا دەگەڕێت كە زۆرترین پارە بەدەست بهێنێت، بۆیە گەورەترین كێشە بۆ ئەو دامەزراوەیە دروست دەبێت لە داهاتوودا.
  • گوێنەگرتن بۆ بیروڕای كەسانی تر: قسەی "ئەوە بكە كە پێت دەڵیم"، قسەیەكە كە تەنها لە لایەن بەڕێوبەری شستخواردووەوە دەكرێت، كە دەبێتە هۆی ڕێگریكردن لە بوونی بیرۆكەی داهێنەرانە لە دامەزراوەكەدا.
  • نەبوونی هەستی لێبووردەیی و تێگەیشتن: دەبێت بەڕێوبەر هەسی لێبووردەیی و تێگەیشتنی هەبێت لەگەڵ ئەو كەسانەی كە كار دەكات و هەوڵبدات لە كێشەكانیان تێبگات و یارمەتیان بدات لە چارەسەركردنیدا، بەڵام بەڕێوبەری شكستخواردوو ئەم سیفەتەی نییە.
  • ئامادەیی بۆ بەقوربانیدانی بەها و بنچینە: یەكێكە لە سیفەتەكانی بەڕێوبەری شكستخواردوو بەقوربانیدانی بەهاكانییەتی بۆ مەبەستی تاكەكەسی و دووركەوتنەوە لە بەرپرسیارێتییەكانی.
  • هەمیشە لە دۆڕاندن دەترسێت: ترسان لە دۆڕاندن هەمیشە دەبێتە هۆی دۆڕان، هەروەها بەڕێوبەری شكستخواردوو هەمیشە دوودڵە لە بڕیارداندا و باوەڕی بەخۆی نییە.
  • زیاتر تەركیز ئەخاتە سەر دەسەڵات وەك لە سەركردایەتی: بەڕێوبەری سەركەوتوو هەمیشە لەگەڵ تیمەكەیەتی و یارمەتیان دەدات، بەڵام بەڕێوبەری شكستخواردوو وا خۆی دەبینێت كە پلەی لە كەسەكانی چواردەوری بەرزترە و هەمیشە بڕیار دەردەكات و ڕەخنە دەگرێت و ڕای چواردەورەكە پشتگوێ دەخات.

چۆنییەتی مامەڵە كردن لەگەڵ بەڕێوبەری شكستخواردوو

بەڕێوبەری شكستخواردوو دەبێتە هۆی دروستبوونی كەش و هەوایەكی نالەبار كە دەبێتە هۆی سترێس و كەموكوڕییەكی زۆر، كە وا لە فەرمانبەرەكان دەكات دڵخۆش نەبن و فشارێكی زۆر و كێشەیان بۆ دروستببێت، لێرەدا باسی چەند ئامۆژگارییەك دەكەین بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ بەڕێوبەری شكستخواردوو:

  • ئاگاداركردنەوە بەڕێوبەر لە هەر كێشەیەك كە تووشی فەرمانبەر دەبێت بەڵام بەشێوەیەكی هێمن و كارامەییانە.
  • هەوڵبدە هەمیشە لەگەڵ بەڕێوبەرەكە كاربكەیت و لەدژی نەوەستیت، چونكە دژایەتیكردنی بەڕێوبەر هەرگیز لە بەرژەوەندی فەرمانبەر كۆتایی نایەت.
  • هەمشە كارەكانت بە ڕێكوێكی و جوانی بكە، هەروەها بە پێی ڕێنماییەكانی بەڕێوبەرەكەت كارەكانت بكە بۆ ئەوەی لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك خۆی بەدوورنەگرێت و لۆمەی تۆ نەكات.
  • پێشبینی كێشەكان بكە پێش ڕوودانیان، پاشان بە شێوەیەكی لێهاتووییانە بە بەڕێوبەرەكەتی ڕابگەیەنە.
  • یارمەتی بەڕێوبەرەكەت بدە لە سەركەوتن بەسەر خاڵە لاوازەكانیدا، هەروەها كاتێت بڕیارێكی ڕاست دەدات ستایشی بكە.


سەرچاوەکان



1201 بینین