ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی ترێ
بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی و گەڵاکەی و دەنکەکەیەتی. گەڵاکەی لە زۆر وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست و تورکیا و یۆنان بەکاردێت.
لە زۆر کۆنەوە هەبووە و ئاسیا سەرچاوەکەیەتی و میسریەکان و ڕۆمەکان و ئەگریکەکان ناسیوویانە و بەکاریان هێناوە. لەسەر دیواری کۆشکەکان و پەرستگاکان وێنەی هەبووە و لە ئاسیا و ئەمەریکا و ئەفەریقا و ئەوروپا.
پێکهاتەی ترێ
- ئاو ٨٢٪.
 - شەکری گلۆساید ١٦٪.
 - پرۆتینات ١٪.
 - کانزاکانی پۆتاسیۆم و ئاسن و سیلینیۆم و بۆرۆن.
 - ڤیتامینی (A و B1 و B2 و B5 و B6 و C).
 - مێوژ و شەکری زۆر و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینی A ,B تیایە.
 - کۆمەڵێک ترشی بەسوودی وەک ئیلەجیک و ئەسید و ریسڤیراترۆلی تیایە.
 
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی ترێ
- وەستانی زۆر بەرامبەر تیشکی خۆر وا دەکات پێست چرچ و لۆچ بێت و پیر خۆی نیشان بدات بە هۆی تیشکی سەروی وەنەوشەیی، بەڵام خواردنی ترێ و دەنکە ترێ وا دەکات کاریگەری ئەو تیشکە خراپە کەم بکاتەوە چونکە ماددەی دژە ئەکسەدە و ڤیتامینی A تیایە.
 - بوونی ماددەی ئیلاجیک ئەسید وا دەکات ماددەی شێرپەنجە هەڵوەشێنێتەوە و بەرگری بکات لە گۆڕینی خانەی ساغ بۆ خانەی شێرپەنجەیی.
 - بوونی ماددەی (ریسڤۆراتۆل) وا دەکات بەرگری بکات لە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە ژاپۆن کراوە دەریخستووە ترێ و دەنکەکەی بەرگری لە تەسکبوونەوە و ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن دەکات. هەروەها دکتۆر لیروی کریزی لە زانکۆی کۆرنیل ڕایگەیاند کەوا ترێی ڕەش ئەو ماددەیەی زۆر زیاتر تیایە لە ترێی سپی و سەوز بۆیە ترێی ڕەش باشترە. بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی دەوالی و دڵ و مەیاسیری و تۆڕەی چاو.
 - چونکە ماددەی سیلینیۆمی تیایە بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە، هەرچەندە زەوی خۆی ماددەی سیلینیۆمی تیایە کەواتە میوە و سەوزە و ڕووەکەکان ئەو ماددەیەیان تیایە بەڵام ڕێژەکەی دەوەستێ لەسەر جۆری خاکەکە و وڵاتەکە. لێکۆڵینەوەی کراوە لەسەر مشک کەوا ئەو مشکانەی چەوری ناتێر و سیلینیۆمیان دەدرێتێ کەمتر توشی شێرەنجە دەبن لە وانەی کە سیلینیۆمیان نادرێتێ لە ئەمەریکا چونکە خاکەکەی سیلینیۆمی کەمە بۆیە نەخۆشی دڵ و بۆریەکانی خوێنی زۆرە.
 - پاش وەستانی بێ نوێژی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ئافرەتان کەم دەبێت و توشی زۆر ئازار و نەخۆشی دەبن بەڵام خواردنی ترێ کە ماددەی (بۆرۆن) وا دەکات ئاستی ئەو هۆرمۆنە بەرز بکاتەوە و ئەو نیشانانە دەرنەکەون.
 - بوونی ماددەی (پڕۆئانسۆسایانیدین) لە ترێ خانەکانی چەوری دەپارێزێ لە کێشەی تەنە وردەکان و تێکشکانیان، هەروەها پاراستنی کۆلاجین دەکات کە پێکهاتەی دیاری بۆڕیەکانی خوێنە بە گشتی.
 - هەمان ماددەی سەرەوە وا دەکات بەرگری لەش زیاد بکات دژی بەکتریا و کەڕوو و ڤایرۆسەکان و زیادە هەستیاری لەش.
 
سەرچاوەکان
 2161 بینین