شلیک

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-02-13:15:00 - کۆدی بابەت: 5090
شلیک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی توی فەرەنگی

بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی و گەڵاکەی و دەنکەکەیەتی، لە نیوەی باکووری گۆی زەوی دەڕوێت بە تایبەتی شوێنە ساردەکان.

یەکەم جار ناوی ئەو میوەیە لەسەر تەختەیەک لە نووسینی سەکسۆنییەکان هاتووە لە سەدەی دەیەمی زاینی دەربارەی ڕووەکەکان. بین جۆنسۆن لە نووسینەکانی باسی ئەو میوەیەی کردووە ساڵی ١٦٠٥ زاینی. ئەو میوەیە یەکیکە لە خانەوادەی گوڵ (Rosacwss).

دوو جۆری هەیە کێوی و چاندراو. شوێنی سەرەکی ئەوروپایە بەتایبەتی چیاکانی (ئەلب). ئەو میوەیە بۆ یەکەم جار لە سەردەمی فەرمانڕەوایی پاشا لویسی چواردەم چاندرا، کە فەرمانیدا بە ناشتنی ئەو میوەیە لە باخچەی ڤێرسای، هەر بە ناوی ئەو کەسە کراوە کە ئەو میوەی هێنایە فەڕەنسا کە ناوی (فریزییە) بووە.

زانای ڕووەکناس لانی ئەو میوەی بەکارهێنا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکانی پاش تووشبوونی بە نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) بەمەش ئازارەکەی سووک بوو.

لە وڵاتانەی دەریای سپی ناوەڕاستیش زۆر دەچێندرێ بە تایبەتی لە لوبنان کە بەربەرەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات بە تایبەتی فەڕەنسا کە یەکەم وڵاتە زۆر گرنگی پێدەدات و بەکاری دەهێنێ.

بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم ڕووەکە لە وەرزی بەهاردا دەڕوێت بەڵام ئێستا لە مانگی دوانزە و مانگی یەک دەچێنرێ چونکە شوێنی تایبەتی وەک خانووی شووشە و نایلۆنیان بۆ دروست کردووە (Glear House).

پێکهاتەی توی فەرەنگی

  • شەکری زۆر و ماددەی هیلامی و زەیتی هەڵچوو ڕیشاڵ.
  • کانزای کالسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و سۆدیۆم.
  • ڤیتامینی C و B.
  • پڕۆتین و پیکتین و ماددە قەبزکەرەکان.
  • سییۆتانیک و ئەسید و مالیک ئەسید و سیتریک ئەسید.
  • ترشی سالیسیکی (ئەسپرین) تیایە کە لە ڕووی پزیشکییەوە زۆر بەکاردێت.

سوودەکانی پزیشکی توی فەرەنگی

  • بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم بەکاردێت وەک کەم کەرەوەی ئازار.
  • بۆ نەخۆشی شاهانە چونکە ترشی یوریک دەردەکات لەگەڵ میز و ئازار کەم دەکاتەوە.
  • هۆکاری میز زیاد کردن و کەم کەرەوەی بەردی گورچیلە.
  • چالاکی لەش زیاد دەکات چونکە ڤیتامینی C و ترشی سالیسیلیکی تیایە.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەکات.
  • هێمنکەرەوەی دەروونیە و پشێوی کەم دەکاتەوە.
  • ڕەوانی دەکات و بەرگری لە گرانەتاش دەکات.
  • بۆ سکچوون بەکاردێت.
  • وەک پاککەرەوەی ددان بەکاردێت، بە هێشتنەوەی گیراوەکەی بۆ ماوەی ٥ خولەک لە ناو دەم و پاشام شوشتنی دەم بە گیراوەی سۆدە (سۆدیۆم بایکاربۆنات).
  • دەتوانرێ ورد بکرێت و بخرێتە سەر پێست بۆ ئەوەی ڕەونەقی پێست زیاد بکات و لەکە لابەرێت و بیپارێزێ لە خۆربردن. دەتوانرێ گیراوەکەی لەسەر پێست دابنرێت و شێلانی بۆ بکرێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دوایی بە ئاوی شلەتێن و گیراوەکەی بینزۆیت بشۆرێت.
  • نەخۆشەکانی شەکرە دەتوانن بیخۆن.

تێبینی: خواردنی دوای شوشتنەوەی چونکە لەوانەیە ماددەی کیمیاوی و تۆزی پێوە بێت و لەوانەیە لای هەندێ کەس زیادە هەستیاری دروست بکات.


سەرچاوەکان

169 بینین