ناوهڕۆك
سەرەتا
غیرەکردن (بە عەرەبی: الغيرة، بە ئینگلیزی: Jealousy)، هەستێکی لە ڕادەبەدەری بڕوا بەخۆنەبوون و نائاسوودەییە دەربارەی لەدەستدانی شتێک بەشاراوەیی، هەروەها دەستەواژەکە بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی هەستێکی پەیوەست بە خاوەندارێتی بەرامبەر بە کەسێکی تر وەک خۆشەویست یاخود هاوڕێ و هاوسەرەکان. بەڵام هەریەکە بە ڕادەیەك، هەندێك کەس هێندە غیرە دەکەن کە ژیان لە خۆیان و هاوسەرەکەشیان تێكدەدەن.
ڕێنماییەکان
- ئەوە بزانە کە ئاساییە هاوسەرەکەت غیرەت لێبکات، چونکە ئەگەر نەیکات ئەوا کێشەیەک لە پەیوەندییەکەتاندا هەیە.
- بزانە هۆکارەکەی چییە، ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوەبێت کە کاتی کەمی بۆ تەرخان دەکەیت یاخود کێشەی متمانە لە نێوانتاندا هەیە.
- وایلێبکە متمانەت پێبکات، دڵنیاببێتەوە لە ڕاستگۆیی و بەوەفایی تۆ.
- کاتێك بە هەڵەیەك تۆمەتبارت دەکات یەکسەر تووڕە مەبە، بەڵکو لەسەرخۆ وەڵامی بدەرەوە و کێشەکەی لەگەڵدا چارەسەر بکە.
- بەردەوام بە لە چارەسەری ئەو کێشەیە و ئارام بگرە چونکە ئەوە بزانە زوو چارەسەر نابێت و کاتی زۆری دەوێت.
سەرچاوەکان
592 بینین