واتای ناوی سومەیە

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-13-18:17:00 - کۆدی بابەت: 13165
واتای ناوی سومەیە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

واتای ناوی سومەیە (بە عەرەبی: معنى اسم سمية، بە ئینگلیزی: Meaning of the name sumaya)، لە بنەچەوە ناوی سومەیە ناوێکی عەرەبییە بەم جۆرە دەنوسرێت (سمية)، سومەیەی کچی خەیات یەکەم ئافرەتی موسوڵمان بووە کە شەهید کراوە، بە زاراوەی کوردی بە دوو جۆر دەنوسرێت یەکێکیان بە "سومەیە" دووەمیشیان بە "سومەیا"، کاتێک خەڵک ناوی سومەیە دەبیستن وەک ناوێکی پڕ لە هیوا و ئیلهامبەخش و دڵڕفێن هەستی پێدەکەن. لە سەردەمی هاوچەرخیشدا زۆربەی موسوڵمانان ناوی سومەیە وەک کەسایەتیەکی زیندوو و زیرەک و ژیرانە لێکدەدەنەوە. سومەیە لە زمانی عەرەبیدا بە واتای "لە سەرەوە" یان "بەرز" دێت، بە هەمان شێوە لە زمانی عەرەبیدا کە بەم شێوازە بنوسرێت ("samāʾ/سَمَاء”) بە واتای "بەهەشت” یان “ئاسمان” دێت.

نهێنییەکانی پشت ناوی سومەیە

لە پشت ناوی سومەیەوە چەندین نهێنی شاردراوە هەیە کە لە هەر پیتێکیدا واتایەکی جیاواز و تایبەت هەیە:

  • پیتی (S): بە واتای زانایی دێت
  • پیتی (U): بە واتای نەشکانەوە، ڕۆحێکی بەهێز دێت.
  • پیتی (M): بە واتای نەرم و نیانی دێت.
  • پیتی (A): بە واتای ڕازیبوون بە قەدەری خودا دێت.
  • پیتی (Y): بە واتای تامەزرۆیی دێت، واتا تامەزرۆیی ئارەزووەکانی ناوەوەی خودی کەسەکە.
  • پیتی (A): بە واتای بەها دێت 
    پێچەوانەی ناوی سەمەیە بریتییە لە (ئەیاموس، Ayamus).

ئایا ناوی سومەیە بەناوبانگە؟

ناوی سومەیە بۆ منداڵی کچ بەکاردێت و لە چاو ئەوەی ناوێکی عەرەبییە تاڕادەیەک بەناوبانگە لە ویلایەتی مینیسوتا لە داتاکانی کارگێری ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٣ (Social Security Administration)دا هاتووە تەنها ١٨ منداڵ ناویان سومەیە بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣دا بە گشتی ناوی سومەیە بەرز بۆیەوە بۆ ٨٦ منداڵ. پاشان بەرزترین بەکارهێنانی تۆمارکراوی ئەم ناوە لە ساڵی ٢٠١٦دا بووە بە کۆی گشتی ١٠٩ منداڵ کە هەمان ناویان هەیە.

هەروەها لە ساڵی ١٨٨٠ تا ٢٠١٨ ناوی (سومەیە) ١٦٤٠ جار لە بنکەی گشتی SSA تۆمارکراوە، پاشان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩، ناوی منداڵ بە ناوی سومەیەوە بە نزیکەیی بە ١٦٢٨ منداڵ مەزندە دەکرێت. ناوی سومەیە لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامییەوە هەبووە و یەکەم خاتوونی مسوڵمان خاوەنی ئەو ناوە بووە بەڵام بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٦٩ ناوی سومەیە تازە کرایەوە و لە منداڵیکی کچ ئەو ناوە نرا.

زانیاری گشتی دەربارەی ناوی سومەیە

١- سومەیە یان سومەیا (بە عەرەبی: سمية، بە ئینگلیزی: sumaya) ناوێکی مێینەی عەرەبییە کە دراوەتە پاڵ ئافرەتی بەهێز و خۆڕاگر.
٢- شێوازی نوسینی ناوەکە: سومەیە، سمية، Sumaya
٣- ڕەگەز: مێ
٤- زمان: عەرەبی، سەردەمی ئیسلامی
٥- شێوازی ڕێنوسی بە ئینگلیزی: چەندین شێوازی هەیە و بە چەندین شێوە ڕێنوسی ئینگلیزی بۆ دەکرێت:

  • Sumaya
  • Sumayah
  • Sumya
  • Soumaya
  • Suemaya
  • Soumeiya
  • Sumaiya
  • Soumiya
  • Sumeya
  • Summaiyah
  • Suemaya

ناوی سومەیە لە چ نەتەوەیەکدایە؟

  • ناوی سومەیە ئەگەری  ٧٨.٩٢٪ی هەیە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بێت
  • ناوی سومەیە ئەگەری ٥.٤٩٪ی هەیە کە خەڵکی باشووری ئاسیا بێت
  • ناوی سومەیە ئەگەری ٣.٨٩٪ی هەیە کە ئەفریقی بێت
  • ناوی سومەیە ئەگەری موسڵمانبوونی لە ٣.٢١٪ی هەیە
  • ناوی سومەیە ئەگەری ٢.٦٣٪ی هەیە کە بەریتانی بێت
  • ناوی سومەیە ئەگەری ٢.٥٠٪ی هەیە کە خەڵکی ژاپۆن بێت
  • ناوی سومەیە ئەگەری ٠.٢٩٪ی هەیە کە خەڵکی ئەورووپای ڕۆژهەڵات بێت
  • ناوی سومەیە ئەگەری ٠.٢٥٪ی هەیە کە جوولەکە بێت


سەرچاوەکان



171 بینین