بەشی پەرستاری منداڵان

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-30-19:43:00 - کۆدی بابەت: 14446
بەشی پەرستاری منداڵان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەشی پەرستاری منداڵان (بە عەرەبی: تمریض أطفال، بە ئینگلیزی: pediatric nurse) یەکێکە لە بەشە تەندروستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) کراوەتەوە و خوێندکاری وەرگرتوە. 
خوێندکارانی دەرچووی ١٢ـی ئامادەیی بەشی زانستی وەردەگرێت بە هەر دوو سیستمی (زانکۆلاین - پارالێڵ).
ئەم بەشە تاکە بەشە و تەنها لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی هەیە هیچ پەیوەندییەکی بە بەشی پەرستاری ژنان و منداڵبوونەوە نییە.

زمانی خوێندن

خوێندن بە گشتی لەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە جگە لە وانەی کوردۆلۆجی کە لە قۆناغی یەکەم دەخوێندرێت بە زمانی کوردییە و چەند وانەیەك لە قۆناغی دووەم بە زمانی عەرەبییە. 

ئەرک و پسپۆڕی

لەم بەشەدا خوێندکار کارەکانی تیمارکردن و دورینەوە و کانۆلا و هەموو کارێکی تایبەت بە پەرستاری منداڵان فێردەکرێت. 
لە دوای تەواوکردنی ئەم بەشە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم وەردەگرێت، نازناوی پەرستار وەردەگرێت و کاری دەست دەکەوێت لە: 
١- نەخۆشخانەی منداڵان
٢- بنكەی تەندروستی 
٣- فریاکەوتنی خێرا

تێبینی/ بۆ دەستکەوتنی کار لە زۆربەی بەشە پزیشکییەکان پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆت هەیە.

وانەکانی قۆناغی یەکەم

‏1. Fundamental of Pediatric/ Nursing
‏2. Medical microbiology 
‏3. Ped/ Phathaphysiology
‏4. Ped/ Anatomy 
‏5. Biochemistry 
‏6. Kurdology
‏7. Academic debate
‏8. Computer
‏9. Embryology & Heredity (کۆرسی یەکەم)
‏10. Biostatistics (کۆرسی یەکەم)
‏11. Principle of Health Education (کۆرسی دووەم) 

وانەکانی قۆناغی دووەم

‏1. Ped/ Surgery
‏2. Ped/ Medicine
‏3. Ped/ Nursing
‏4. Child psychology
‏5. Ped/ Epidemiology
‏6. Ped/ Pharmacology
‏7.  Principle of Ped/ Nutrition
‏8. Ped/ Community health (کۆرسی یەکەم) 
‏9. Professional ethics (کۆرسی دووەم)

تێبینی

1-ئەم بەشە دوو ساڵە، ساڵی یەکەم سەدا 40ـی لەسەر دەبێت و ساڵی دووەم سەدا 60ـی لەسەرە.
2-هەردووساڵەکە یەکەم بیت ئەوا بەرز دەکرێیتەوە بۆ کۆلێژی پەرستاری گشتی.


سەرچاوەکان



101 بینین