پێناسەی تاوان و پایەکانی

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-09-14-15:11:00 - کۆدی بابەت: 14630
پێناسەی تاوان و پایەکانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێناسەی تاوان و توخمەکانی (بە عەرەبی: تعریف الجريمة وأركانها، بە ئینگلیزی: Definition of crime and its elements) لە ڕووی یاساییەوە تاوان لادان و سەرپێچییە لە پێوەرە بەکۆمەڵ و جۆراوجۆرەکان کە بە بڕێکی زۆر لە دیاریکردن و تایبەتمەندی و کۆی گشتی دەناسرێتەوە، دەتوانرێت تاوان بە ئەنجامدانی کردەوەیەک پێناسە بکرێت کە پێچەوانەی ستانداردە بەکۆمەڵ و یاسایی و دەستوورییەکانیش بێت، بە پێشێلکردنی مافەکانی ئەوانی دیکەش نوێنەرایەتی دەکرێت. بەپێ یاسا ئەنجامدانی تاوان قەدەغەکراوە، هەروەها سزاش بۆ ئەنجامدەرانی دیاری کراوە. تاوانەکان لە ڕووی یاساییەوە بەسەر چوار جۆری سەرەکیدا دابەش دەکرێن کە بریتین لە: تاوانی ئابووری، تاوانی سێکسی، تاوانی سیاسی، تاوانی تۆڵەسەندنەوە. جێگای سەرنجە کە تاوان تیۆری بنەڕەتی هەیە، لەوانە تیۆری قوتابخانەی جوگرافی و ئابووری و بایۆلۆجی.

پایەکانی تاوان چیین؟

تاوان لەسەر سێ پایەیی بنەڕەتی دامەزراوە:

١-پایەی یاسایی:
ئەم پایە بە ماددەی یاسایی ناسراوە کە ڕەهەندەکانی تاوانەکە و سزای ئەنجامدانی دیاری دەکات ئەمە لە یاسای سزاداندا هاتووە،  بوونی بە ناچاری دادەنرێت شانبەشانی هەموو تاوانێک لە ئەگەری ڕوودانی تاوانەکە، چونکە بە پێی یاسا هیچ تاوانێک و هیچ سزایەک نیە بەبێ دەقی یان مادەیەکی یاسایی.

٢-پایەی فیزیکی:
بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت کە هەموو هێرشێکی جەستەیی و پێشێلکارییەک بەرامبەر بە شتێک کە لە ڕووی یاساییەوە پارێزراو بێت و ئەم لایەنەش بە بابەتیی دادەنرێت، پشت بە سێ توخمی بنەڕەتی دەبەستێت:

  • کردار: چالاکی یان ڕەفتارێکی تاوانکارییە.
  • ئەنجام: هەموو ئەو زیانانەیە کە لە ئەنجامی کردەوەی تاوانکارییەوە دێتە ئاراوە.
  • پەیوەندی هۆکار: ئەو پەیوەندییە کە بووە هۆی ئەم کردارە و دەرئەنجامەکەی.

٣-پایەی ئەخلاقی:
لایەنی ئەخلاقییە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تاوانەکەوە هەیە،  وەک دەربڕینێکی قووڵی پەیوەندی نێوان ئەو چالاکییە دەروونییەی کە ئەنجامدەرەکە ئەنجام دەدات و ئەو چالاکییە جەستەییەی کە ئەنجامی داوە، ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی کردەوەی تاوانکارییەکە، توخمە ئەخلاقییەکان ئامادەیە، ئەم پایە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دەربڕینی لێکۆڵینەوە لە سروشتی ئەو پەیوەندییەی کە لە نێوان ئیرادەی ئەکتەر لە لایەک و کردەیەی ئەکتەر لە لایەکی دیکەوە هەیە وە ئەو ئەنجامەش کە دێتە ئاراوە.

٤-پایەی نێودەوڵەتی:
ئەم پایە لە بنەڕەتدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە جیاکردنەوەی تاوانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، چونکە ئەگەر کارەکتەری نێودەوڵەتی لە تاوانەکە لاببرێت، ئەوا تاوانەکە کارەکتەری ناوخۆیی وەردەگرێت.

هۆکارەکانی تاوان

١- تۆڵەسەندنەوە لە کەسانی تر.
٢-ئارەزووی کۆنتڕۆڵکردن و خۆسەپاندن.
٣-لەبەر پێویستی، جا مادەی هۆشبەریان پارە بێت، یان سێکس.
٤-خۆدزینەوە و ڕزگاربوون لە واقیع، وەک کێشەی دارایی و کەموکوڕی و هەستی پەشیمانی.


سەرچاوەکان



33 بینین