پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 313
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
زەروو
زانیاری
مێرووەکان
زەروو یان زاروو یان زالوو (بە ئینگلیزی: leech)، بە یەکێک لە جۆرەکانی کرمەکان هەژماردەکرێت، کە پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ کرمی زەوی، نزیکەی زیاتر لە ٦٥٠ جۆری هەیە کە لە ڕووی قەبارە و نشینگە و شێوازی خۆراکیانەوە جیاوازن، لە نشینگەی جیاوازدا دەژین
سەرتاش
زانیاری
پیشەکان
سەرتاش (بە ئینگلیزی: Barber)، ئەو کەسەیە کە قژی پیاوان دەبڕێت و بۆیان دادەهێنێت و جوانکاریان بۆ دەکات، هەروەها ڕیش و دەموچاویان بۆ چاک دەکات، لە ڕابردوودا سەرتاشەکان لەگەڵ پیشەکەی خۆیان پیشەی پزیشکیشیان کردووە و نەشتەرگەرییان ئەنجام داوە
خەتی ژێر ناوک لەماوەی دووگیانیدا
زانیاری
تەندروستی سکپڕ
خەتی ژێر ناوک بۆ زۆرینەی خانمان یەکێکە لە نیشانەکانی دووگیانی، کە خەتێکی تۆخە لە سەر و زێوە تاکوو ناوک دەڕوات و بە گشتی لە چوارەم مانگی دووگیانییەوە دەردەکەوێت، ئەم نیشانەیە نیشانەیکی بێ زیانە و دوای منداڵبوون وردە وردە نامێنێت و هەندێک جاریش بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانیدا
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی سکپڕی و منداڵبوون
ئازاری پشت و ناوک به درێژایی سێ مانگی دووەمی دووگیانی و سێ مانگی سێیەمی دووگیانی زۆر باوە، لە ماوەی دووگیانیدا گۆڕانکاری زۆر ڕوودەدات لە جەستەدا بە تایبەت گەورەبوونی سک
زیرە
زانیاری
گوڵ و گیا
تۆوی زیرە یان کاراوەی (بە ئینگلیزی: Caraway،بە فارسی کومین: cumin)، ڕووەکێکی دوو ساڵەیە لە خێزانی ئەپیاسیا، هەروەها ڕووەکێکی ڕەسەنی ڕۆژئاوای ئاسیا، ئەورووپا و باکووری ئەفریقاشە، ڕووەکی زیرە لە ڕواڵەتدا هاوشێوەی ئەندامەکانی تری خێزانی گێزەرە و گوڵی ئەم خێزانه شێوە چەترییە
ساو پاولۆ
زانیاری
شار و هەرێمەکان
ساو پاولۆ (بە ئینگلیزی: São Paulo)، شارێکە لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، لە توێژینەوەیەکدا وەکوو شارێکی جیهانی ئەلفا دیاریکراوه، شارەوانێتی ساو پاولۆ ئاوەدانترین ناوچەی جوگرافییە لە بەڕازیل، ئەمریکا، نیوەگۆی ڕۆژئاوا و نیوەگۆی باشوور
پشکنینی زەردوویی
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
پشکنینی زەردوویی یاخود تێکڕای بیلیروبینی سیرەم (بە ئینگلیزی: Total Serum Bilirubin) کە زیاتر بە (TSB) ناودەبرێت، پشکنینێکی خوێنە کە ڕێژەی ماددەیەک دەپێوێت بەناوی بیلیروبین، ئەم پشکنینە لەپێناو زانینی ڕادەی باش کارکردنی جگەر بەکاردەهێنرێت
پشکنینی ڕۆماتیزمی جومگە
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
پشکنینی ڕۆماتیزمی جومگە (بە ئینگلیزی: Rheumatoid Factor test) ڕێژەی (RF) دەپێوێت لە خوێندا. (RF) پڕۆتینێکە کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی لەشەوە بەرهەم دێت. بەشێوەیەکی سروشتی، سیستەمی بەرگری هێرش دەکاتە سەر ئەو ماددانەی کە هۆکاری نەخۆشیین وەکوو ڤایرۆس و بەکتریاکان
تای خوێنبەربوون چییە؟
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
تای خوێنبەربوون (بە ئینگلیزی: Crimean-Congo hemorrhagic fever) کورتکراوەکەی (CCHF)، یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە درمە کوشندەکان کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٤٤ لە نیمچە دوورگەی کرایمییا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا سەریهەڵدا و بە (Crimean hemorrhagic fever) ناسرا
بۆق (٢٠٢٠)
زانیاری
فیلم و زنجیرە
بۆق (بە ئینگلیزی: frog، بە فارسی: قورباغە)، زنجیرەیەکی ئێرانییە کە لە مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، لە جۆری درامی، تاوانکاری و نهێنی ئامێزە، نمرەی ٨.١/١٠ وەرگرتووە لە سایتی IMdb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرەکان، ژمارەی ئەڵقەکانی ١٥ ئەڵقەیە و لە یەک وەرز پێکهاتووە
‹
1
2
...
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
›