پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 736
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
بۆ دوو میوان - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
لەسەر بەردێ بەیان پرچی بارانێکی ئەهۆنیەوە. لە دەفتەری مێرگێکیشدا بارانیش جۆگە شیعرێکی ئەنووسیەوە. لە جۆلانەی شەپۆلیشدا شیعریش بەدەم سەمای وشە و درەختەوە بۆ دوو دڵداری میوانی دیوانی باران و کەژ و خەونی بەرد و ئاسمانێکی ئەخوێندەوە.
بەردەوام خۆشەویستی - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و دارستانێک ئەخوێنمەوە. دڵۆپێ باران ئەبینم گوێم لە هاژەی زەریایەکە. دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و خەرمانێ وا لە گیانمایە!
یەکەم ئەرخەوان - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
وەکو کێوێکی ئاگرین ئارامی گەل هاتە لەرزین هەزاران چاو ئەشکی تێزا دڵ بە پشتی خەما چزا ئەستێرەکان ورد ئەوەرین بۆ ناو قەترەی ئەشکی خوێنین سۆزی دەنگ گڕی ئەنایە دڵێک نەوتی تۆڵەی تیایە شەپۆلی مەچەکی ئاسن ئەینووسی نا، نابێ بمرن
ڕۆژو و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار - شێخ ئەحمەدی کۆر
زانیاری
هۆنراوە
ڕۆژو و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار ، بە داییم دەکەم دۆعایێ، تا ببینم ڕوویی یار ڕوویی یار با ببینم، شاد دەبێ قەلبی حەزینم دڵبەری شۆخ و شیرینم، گوڵ ڕوخی سیمین عوزار ، گوڵ ڕوخی سیمین جەبینە، شۆخ و شەنگ و نازەنینە ، دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر ، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
دیم لە خەودا شاد و خوڕڕەم یاری من بادەی دەوێ - شێخ ئەحمەدی کۆر
زانیاری
هۆنراوە
دیم لە خەودا شاد و خوڕڕەم یاری من بادەی دەوێ ، دەس لە ناو دەس، دەم لە ناو دەم، وەی لە شادی ئەو شەوێ ، دوێشەوێ عەیش و نیشات بوو، کەیف و ئاهەنگ و بیسات بوو ، بۆ کزەی دڵ ئەو نەجات بوو، ناگەهان ڕابووم لەوێ ، وەختێ بیدار بووم نە کەس بوو، تەن سەراسیمەی هەوەس بوو شێخ ئەحمەدی کۆر ، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
باوەشێنی گیان - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
لە شیعری گەرمی ناسکۆڵە ئەی فریشتەی جوان، کچۆڵە پەپوولەیەکم کرد بۆ تۆ ڕنگم کرد بە تیشکی ئاسۆ نەخشانم بە تاسەی دڵێ بۆ دڵداریی پاک ئەکوڵێ ناردم بۆ باخی دڵداریت کەنار قەڵبەزی نازداریت نیشتەوە، لەسەر گۆنای گوڵ
چەند ڕێگایەک بۆ نەهێشتنی هەستی شەرمکردن
زانیاری
پەرەپێدانی خود
شەرمکردن هەندێک جار هەستێکی خراپە و ترسێکە هەندێک کەس هەیانە لە کاتی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ کەسانی تردا، زۆرینەی کەسە شەرمنەکان لە ناخی دڵییانەوە حەز دەکەن کە پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا دروست بکەن، بەڵام ناتوانن و شەرم دەکەن و نازانن چۆن پەیوەندی دروست بکەن.
ئایا بێدەنگی سوودی هەیە؟
زانیاری
پرسگەی گرینگیدان بە خود
بێدەنگی بابەتێکی بەسوودە و کاریگەری ئەرێنی زۆری هەیە و بەسوودە بۆ حەسانەوە و ئارامی مێشک، دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و چڕی و داهێنانی تاک زیاد دەکات، ئەگەر بێدەنگی لە کات و شوێنی گونجاوی خۆیدا بێت، بەدڵنیاییەوە ئەنجامی دەبێت، ڕێگری لە زۆر ڕوودانی زۆر شتی ناخۆش دەکات
دیاریی نەورۆز - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
بۆ، ڕۆژی نەورۆز سێ چەپک لە نێرگس و گوڵی ناسک ئەکەم بە دیارییەکی جوان بۆ گەلی کوردی قارەمان گوڵاڵە سوورەی پارچەی دڵ هی دڵێک کە کەوتە ژێر گڵ دڵی ئەو لاوەی بۆ میللەت جەڕانیان لە گەردنیا پەت چرای گیانیان کوژانەوە شەماڵ جەستەی شەکانەوە
دیواری سەوز - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
ڕووم، تێکە، ئەی کچۆڵەی شەنگ ئەی گەردن زەردی گەنم ڕەنگ با دڵ، لەگەڵ تریفەی مانگ هێمن بژی تا دەمەو بانگ وەرە، لەگەڵ سروەی شەماڵ بنۆشم قەترەی دەمی ئاڵ لە بیرمە، دەستەی دڵ مردوو خۆیان و کوتەکی ماندوو دوای دارکاریی ئەوانی تر هاتنە وێزەم وەک ئاگر
‹
1
2
...
43
44
45
46
47
48
49
...
73
74
›