كۆی گشتی: 736
پۆلێنكردن
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لەناو، باخی دڵی گەرما لە ئاسۆی دەروونی نەرما بووی بە فریشتەی نازەنین گۆڵاڵە سوورەی گەش، شیرین لە کۆشی خەیاڵما هەرگیز ئاوات بووی، ئەی کچی ئازیز لە ئاسمانی یادما بە شەو ئەبووی بە تریفەی مانگە شەو لەگەڵ شەماڵی، پێدەشتا یا، بای بزێو، لەگەڵ وەشتا دڵی من ئەفڕی، دۆڵا و دۆڵ ئەیبڕی، شەخەڵ، دەشتی چۆڵ
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەی فرمێسکی لێڵ بلەرزە لە عەزرەت باران و تەرزە دیسان هەستی هۆنراوەی دڵ وەکوو مەنجەڵ هاتۆتە کوڵ ئەمجارە دڵۆپی ئەسرین ئەکەوێتە هەڵبەست چنین ئێوارە بوو پرشنگی خۆر دوور کەوتەوە لە شار بە زۆر هەوری پاییزی ڕەش و زەرد چین چین ئەنیشتە سەر ڕووی هەرد
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
یاران لایان عەجیبه که مات و دڵ غەمینم ڕەنگ زەرد و لێوبەبار و دڵ پڕ کوڵی گرینم گەر دەپرسن چ هۆیه؟ گێرۆدەیی ئەوینم هیلاکی چاوی جادووی خەزاڵی خوێن‌شیرینم
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەرێ ئەی شۆخی نێو شاری شنۆیه برۆت تیغ و دوو چاوت وەک هەڵۆیه بڕا جەرگم به ئەبرۆی تازە ساوت دڵی بردم لەری ئەو دوو لیمۆیه لەسەر سینەی بلووریت جووتێ هەرمێ بەهایان موسڵ و هەولێر و کۆیه
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
وەرە دەستم بە داوێنت کە تۆ تەنیای و من تەنھا سەیر کە ناڵەناڵی دڵ لە بۆ تۆ دێ لە ھەر شەودا دەسووتێ، دوکەڵی لێ دێ دڵم وەک ئاگری (نمروود) بە شێتی ھەر وەکوو مەجنوون کە مەشھوورم لە عالەمدا لە بۆ من ئەگەر مابێ لەلای تۆیە دەرووی خێری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەرێ ئەی جوانی ئازادە دڵم تۆی گرت بەرت نادا وەرە شۆخی پەریزادە ژیانم چوو بە دەم بادا لە کوێی ژین و ژیانی من وەرە ڕووحی ڕەوانی من بڕا ئارامی گیانی من لە دووریت دڵ چ ناشادە
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
جوانیی چی لە دنیادا ھەیە یەزدان بە تۆی داوە  گومان ناکەم ئەگەر دیبێ وەکوو تۆ شۆخ ئەوەی چاوە  کەمەندی زولفی چین چینت ھەزاران لاوی کێشاوە  دڵی شیخ و مەلا و زاھید بە عیشقی تۆوە سووتاوە  بە نووکی تیری موژگانت دڵی من خوێنی تێزاوە
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
تیری خەمزەی چاوەکانت وا لە جەرگم کارییە ، ئێستە ئەشکم وا بە خوڕ دێ، ڕەنگەکەی گوڵنارییە ، نەفسی سەرکەش، چەند ڕۆژێ گەر جیهانت ڕام ببێ ، دڵ ئەگەر خۆش کەی بە خۆت، بێ عارییە، بەم «عاریە» ، گوڵ ئەگەر هات، خۆی موقابیل کا بە تۆ، لێی ناگرم ، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەو پێکەنینی درەختە بۆ کوێ ئەبەی؟ بۆ لای ئەو مەلە دڵ تەنگە. ئەو قەڵەمی برووسکەیە ئەدەی بە کێ؟ بەو مێرگە تا دیوانێکی گوڵەهێرۆی تازەترمان بۆ بنووسێ. ئەی دەفتەری ئەو پەڵە هەورە سپییە؟ ئەیدەم بە مناڵێکی ئاوارە هەتا وێنەی دەم و چاوی کوردستانی تیا بکێشێ. 
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کات بەیانی، پرشنگی کاڵ پەرشی، گۆنای، گوڵاڵەی ئاڵ کوڕی شۆخ و شەنگی پێست ڕەش چەپکێک گوڵ، ئەگرێتە باوەش دێت، بۆ لای یاری نازەنین دوای سکاڵا و ڕازی شیرین بەڵێن ئەبەستن بەیانی بێنەوە، بۆ باخ و کانی لەوێ لەگەڵ جریوەدا تێر تێر لەو چەم و شیوەدا گۆرانی خۆش بڵێن هی خۆش بە بادەی دڵ ببن سەرخۆش