پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12265
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
سەگ
زانیاری
ئاژەڵە ماڵییەکان
سەگ (بە عەرەبی: كلب، بە ئینگلیزی: Dog)، بە مەمکداری گۆشتخۆر پۆلێندەکرێن، لە نێوان ١٤٠٠٠ – ١٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستە ماڵی کراون، نازناوی باشترین هاوڕێی مرۆڤی پێدراوە، چونکە بە وەفایە، بە جۆرێکە کە توانای بە بیرهاتنەوەی خاوەنەکەی هەیە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆریش لێی داببڕێت.
پشیلە
زانیاری
ئاژەڵە ماڵییەکان
پشیلە (بە عەرەبی: القط، بە ئینگلیزی: cat)، لە شیردەرەکانن کە جۆری زۆریان هەیە جیاوازن لە ڕووی شێوە و ڕەنگ و قەبارەوە، بە گشتی قەبارەیان بچووکە، هەتا ئێستە نزیکەی ٦٠ جۆری دەستنیشانکراوە، ئاژەڵێکی ماڵییە کە خەڵکێکی زۆر بەخێوی دەکەن، بەرزترین ژمارەی تەمەنیان دەگاتە نزیکەی ٣٥ ساڵ.
گوێرەکە
زانیاری
ئاژەڵە ماڵییەکان
گوێرەکە (بە عەرەبی: عجل بقرة، بە ئینگلیزی: Cow calf)، لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی گشتی بە بێچووی مانگا دەوترێت گوێرەکە، لەگەڵ درێژبوونی تەمەنیدا دەنگی گڕتر دەبێت و قەبارەکەشی گەورەتر دەبێت، شێوەی ڕووخساریشیان دەگۆڕێت.
قەل
زانیاری
ئاژەڵە ماڵییەکان
قەل یان عەلەشیش (بە عەرەبی: الديك الرومي، بە ئینگلیزی: turkey)، بە یەکێک لە باڵندە ماڵییەکان پۆلێندەکرێت، کە بۆ سوود بینین لە گۆشت و پەڕ و هێلکەکەی بەخێودەکرێت، نشینگە بنەڕەتییەکەی کیشوەری ئەمریکای باکوورە و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو پلەی دووەمی گرتووە لە بەخێوکردنی.
ڕاکۆن
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
ڕاکۆن (بە عەرەبی: الراكون، بە ئینگلیزی: raccoon)، مەمکداری گۆشتخۆرن لە سەرەتادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باکووری کەنەدا نیشتەجێبوون، واتای ناوەکەی لە زمانی دانیشتووانە ڕەسەنەکەدا واتە ئەو ئاژەڵەی بەهۆی هەستی بەرکەوتنەوە ئاڕاستەی ڕێگەکەی دەدۆزێتەوە.
وشترمرخ
زانیاری
باڵندەکان
نەعامە یاخود وشترمرخ (بە عەرەبی: نعامة، بە ئینگلیزی: ostrich)، لە کۆمەڵەی باڵندەکاندا پۆلێندەکرێت، بەڵام باڵندەیەکە کە توانای فڕینی نییە، نشینگە بنەڕەتییەکەی بریتییە لە ناوچە کێوی و ساڤاناکانی ئەفریقا..
دارکونکەرە
زانیاری
باڵندەکان
دارکونکەرە (بە عەرەبی: نقار الخشب، بە ئینگلیزی: woodpecker)، لە خێزانێکی سەرەکی باڵندەکاندا پۆلێندەکرێن کە ٢١٠ پۆل لەخۆدەگرێت، هەموویان هاوبەشن لە ئەوەی کە بە دەنووکیان دارەکان هەڵدەکۆڵن بۆ خواردنی مێرووەکان، تیرەی دارکونکەرەکان لە بەناوبانگترینەکانە.
مراوی
زانیاری
باڵندەکان
مراوی (بە عەرەبی: بطة، بە ئینگلیزی: duck)، لە پلەیەکی جیاکراوەی باڵندە ئاوییەکاندا پۆلێندەکرێت، هەتا ئێستە ١٦٢ جۆری جیاوازی دۆزراوەتەوە و ناسراوە، نشینگەی مراوی دەکرێت هەموو ناوچە جیاوازەکانی جیهان بگرێتەوە جگە لە جەمسەرە بەستووەکان، بەڵام هەندێک لە جۆرەکانی سنوردارن.
باز
زانیاری
باڵندەکان
باز (بە عەرەبی: نسر، بە ئینگلیزی: eagle)، یەکێکە لە باڵندە بریندارکەرە ڕاوچییەکان، و باوەڕ وایە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەندین نەوەی جیاوازەوە دروستبووە، و لە بنەڕەتدا سەر بە چەند توخمێکی جیاوازە کە پەیوەندی و پەیوەستی بەهێز هەیە لە نێوانیاندا.
کوندەپەپوو
زانیاری
باڵندەکان
کوندەپەپوو یان پەپوو (بە عەرەبی: بومة، بە ئینگلزی: owl)، لە باڵندە دڕندە بریندارکەرەکانە، نزیکەی ٢٥٠ جۆری هەیە و لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەم باڵندە تەمەنێکی درێژی هەیە و نزیکەی ٢٥ ساڵ دەژی، تەمەنی بە گوێرەی قەبارەکەی دەگۆڕیت..
‹
1
2
...
787
788
789
790
791
792
793
...
1226
1227
›