كۆی گشتی: 20
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەهاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەهابادە. لە بواری فەرهەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئیبراهیم سعیدی (بە ئینگلیزی: Ebrahim Saeedi) (بە فارسی: ابراهیم سعیدی) دەرهێنەر، وێنەگر و مۆنتێریکی کوردە. لە ڕێکەوتی ١٩ی نیسانی ١٩٦٥ زایینی لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
زانیاری ڕێزمانی کوردی
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان فەرھەنگۆکێکی کوردی بە کوردییە، لەلایەن عەبدوڵڵا سەمەدی ئامادە کراوە و تێیدا چی پەیوەندی بە خشڵ و پۆشاکی ژنانی ناوچەی موکریان ھەیە، ڕاڤە کراوە. ئەم فەرھەنگە بچووکە لە ١٥٦ وشە و ١١٦ وێنەی ڕەنگی پێکھاتووە. ساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤاری مەهاباد لە ژمارە ١٥٠ بڵاوکراوەتەوە.
زانیاری چیرۆک و ڕۆمان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بڵیند و نەوی ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی نەسرین جەعفەری کە ساڵی ١٩٩٨ لە مەهاباد بڵاو کراوەتەوە. ڕۆمانەکە لە دە بەش پێک هاتووە و فەتاح ئەمیری پێشەکی بۆ نووسیوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لە دایکبووە، هەتاوەکو قۆناغی دواناوەندی ھەر لە مەهاباد خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولیای ھونەری هەبووە و گۆرانی وتووە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری (بە عەرەبی: ثورة الشيخ عبيد الله، بە ئینگلیزی: The revolution of Sheikh Obeid Allah)، لە ساڵی ١٨٨٠ـدا لە ناوچەی شەمزینان و هەکاری و مەهاباد، شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانییەکان و قاجارەکان سەرکوتکرا.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
نەوید زەردی (بە ئینگلیزی: Navid Zardi)، گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە شاری مهاباد لەدایکبووە، له ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئەڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو، ھەر لەوێ لەگەڵ شاھین نەجەفی ھونەرمەندی ناسراو و بەتوانای ئێرانی ئاشنا بوو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەحمەد قازی (بە ئینگلیزی: Ahmad Qazi)، نووسەر و وەرگێڕێکی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵی ١٩٣٦ی زایینی لە شاری مەھاباد لەدایکبووە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە تاران کۆچی دوایی کردووە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەشکەوتی سەهۆڵان (بە ئینگلیزی: Saholan Cave)، یەکێکە لە ئەشکەوتە ئاوییە بەناوبانگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە دەڤەری شاری مەھاباد ھەڵکەوتووە، ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە دووری ٤٣ کیلۆمەتر لەڕۆژھەڵاتی شاری مەھاباد و دەکەوێتە نێوان ڕێگای مەھاباد و بۆکان.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
حەسەن قزڵجی (بە ئینگلیزی: Hassan Qzlji)، نووسەر، وەرگێڕ، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانێکی کورد بوو، لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩١٤ لە شاری بۆکان لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە دایکبووە، حەسەن لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن