ئەحمەد بەحری

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-04-24-19:48:00 - کۆدی بابەت: 8378
ئەحمەد بەحری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەهاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەهابادە. لە بواری فەرهەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە، وەک فەرهەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.

لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە، ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مهابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.

بەرهەمە چاپکراوەکانی

  • پاییزە - ساڵی ١٩٩٤
  • فەرهەنگی باڵندە - ساڵی ٢٠٠١
  • گەنجی سەربەمۆر (بەرگی١) - ساڵی ٢٠١٣

گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.


سەرچاوەکان



317 بینین