پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 130
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
شەنگەهای
زانیاری
شار و هەرێمەکان
شەنگەهای (بە ئینگلیزی: Shanghai یان Shang-hai)، یەکێکە لە چوار شارەوانێتییەکانی کۆماری گەلی چین، ئەم شارە دەکەوێتە باشووری ڕێژگەی ڕووباری یانگتسی و ڕووباری هوانگپوو دەڕژێتە ناوییەوە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی دانیشتوانی شەنگەهای 24.87 ملیۆن کەس بوو
ساو پاولۆ
زانیاری
شار و هەرێمەکان
ساو پاولۆ (بە ئینگلیزی: São Paulo)، شارێکە لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، لە توێژینەوەیەکدا وەکوو شارێکی جیهانی ئەلفا دیاریکراوه، شارەوانێتی ساو پاولۆ ئاوەدانترین ناوچەی جوگرافییە لە بەڕازیل، ئەمریکا، نیوەگۆی ڕۆژئاوا و نیوەگۆی باشوور
هۆنگ کۆنگ
زانیاری
شار و هەرێمەکان
هۆنگ کۆنگ (بە ئینگلیزی: Hong Kong، بە چینی: 香港)، شارێک و ناوچەی کارگێڕی تایبەتی چینە لەسەر دێلتای ڕووباری پیرل لە باشووری چین، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەسە لە نەتەوە جۆراوجۆرەکان و ڕووبەرێکی 1,104 کیلۆمەتر دووجادا
حەلەب
زانیاری
شار و هەرێمەکان
حەلەب (بە ئینگلیزی: Aleppo، بە عەرەبی: ﺣَﻠَﺐ)، شارێکە لە سوریا و وەکوو پایتەختی پارێزگای حەلەب خزمەت دەکات، کە قەرەباڵغترین پارێزگای سوریایە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە لە ساڵی 2010دا بە 4.6 ملیۆن کەس خەمڵێنرا
ئەبووزەبی
زانیاری
پایتەختەکان
ئەبووزەبی (بە ئینگلیزی: Abu Dhabi، بە عەرەبی: أَبُو ظَبْيٍ)، پایتەخت و دووەم گەورەترین شاری وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە لە دوای شاری دوبەیەوە، هەروەها پایتەختی ئیماراتە، شاری ئەبووزەبی دەکەوێتە دوورگەیەک لە کەنداوی فارس
ماکاو
زانیاری
شار و هەرێمەکان
ماکاو (بە ئینگلیزی: Macau، بە چینی: 澳門)، شارێک و ناوچەی کارگێڕی تایبەت بە کۆماری گەلی چینە، ئەم شارە دەکەوێتە کەناری باشووری چینەوە و 60 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری هۆنگ کۆنگەوە دوورە، لە بەشی ڕۆژئاوای دێلتای ڕووباری پیرل. ژمارەی دانیشتوانەکەی بە نزیکەیی 680,000 کەس دەخەمڵێندرێت
کوالا لامپور
زانیاری
پایتەختەکان
کوالا لامپور (بە ئینگلیزی: Kuala Lumpur)، بە فەرمی ناوچەی فیدڕاڵی کوالا لامپور، پایتەخت و گەورەترین شاری مالیزیایە بە ڕووبەرێکی 243 کیلۆمەتر دووجاییەوە، هەروەها ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە لە ساڵی 2016دا بە 1.73 ملیۆن کەس مەزەندەکرا
پۆرتۆ
زانیاری
شار و هەرێمەکان
پۆرتۆ یان ئۆپۆرتۆ (بە ئینگلیزی: Porto یان Oporto)، دووەم گەورەترین شاری پورتوگالە و پایتەختی ناوچەی پۆرتۆیە، هەروەها یەکێکە لە ناوچە شارستانییە گەورەکانی نیمچەدوورگەی ئیبریا. ژمارەی دانیشتوانی شاری پۆرتۆ تەنیا 231,962 کەسە لە ڕووبەرێکی 41.42 کیلۆمەتر دووجاییدا
گیزە
زانیاری
شار و هەرێمەکان
گیزە (بە ئینگلیزی: Giza، بە عەرەبی: الجيزة)، دووەم گەورەترین شاری میسرە لە دوای قاهیرە و چوارەم گەورەترین شاری ئەفریقایە لە دوای کینشاسا، لاگۆس و قاهیرە. ئەم شارە پایتەختی پارێزگای گیزەیە و کۆی گشتی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 2021دا بە 9.2 ملیۆن کەس خەمڵێندرا
جۆرج تاون
زانیاری
شار و هەرێمەکان
جۆرج تاون (بە ئینگلیزی: George town)، شارێکە دەکەوێتە گراند کێیمەن لە دوورگەکانی کێیمەن.،ئەم شارە وەکوو پایتەختی دوورگەکانی کێیمەن خزمەت دەکات. لە ساڵی 2021دا، ژمارەی دانیشتوانی شارەکە 34,399 کەس بوو
‹
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
›