سوجدەی سەهو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-27-05:17:00 - کۆدی بابەت: 3782
سوجدەی سەهو

ناوه‌ڕۆك

ئەو شتانەی لە نوێژ لەبیر ئەچێت

  1. واجب.
  2. جۆرسوننەتە و بەشێکە لە نوێژ.
  3. سوننەتە و بەشێک نییە لە نوێژ.

سوجدەی سەهو (سهو)

جا ئەو واجبەی نەیکردووە نابێتە جێگری ئەو واجبە نەکراوە سوجدەی سەهوو، بەڵکو ئەگەر لەدوای سەلامدانەوە هاتەوە بیری کە واجبەکەی نەکردووە، ماوەی هاتنەوە بیری نزیک بوو لە سەلامدانەوە، پێویستە بگەڕێتەوە ناو نوێژەکە، بۆ کردنی ئەو واجبە و هەر لەسەر واجبە نەکراوەکە دەست بە نوێژ ئەکاتەوە، بەو مەرجەی زۆر قسەی نەکردبێ و بێ دەستنوێژ نەبووبێ، لەبەر ئەو سەهووە سوجدەی سەهوو ئەبات (عن أبی هریرة رضي الله عنهما: صلَّى لَنا رَسولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ صلاةَ العَصرِ ، فسلَّمَ مِن رَكْعتينِ ، فقال ذو اليَدينِ: أقَصُرتِ الصَّلاةُ أم نَسيتَ يا رسولَ اللَّهِ؟ فقال: کل ذلك لم یکن. فقال: قد کان بعض ذلك.  فقالَ: أصدَقَ ذو اليدينِ ؟ فَقالوا: نعَم ، فأتَمَّ رسولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ ما بقيَ منَ الصَّلاةِ ، ثمَّ سجدَ سَجدَتينِ وَهوَ جالِسٌ بعدَ التَّسليمِ) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ نوێژی عەسری بە جەماعەت کرد، جا کە دوو ڕەکعەتی کردن سەلامی دایەوە، سەحابەیەک فەرمووی ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ نوێژ کورت بۆتەوە، یان لەبیرت چوو؟ فەرمووی هیچییان لەو دووانە نەبووە، سەحابەکە گوتی شتێک هەر بووە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی ئایا ڕاست ئەکات؟ سەحابەکان گوتیان: بەڵێ ڕاست ئەکات. جا پێغەمبەر ﷺ گەڕایەوە ناو نوێژ و ئەو دوو ڕەکعەتەی کە مابوون، تەواوی کردن و سوجدەی سەهووی برد. ئەگەر پێش سەلامدانەوەش هاتەوە بیری کە واجبێکی نەکردووە، نابێ سەلام باتەوە تا واجبەکە ئەکات، ئەو سوننەتانەی بەشێکن لە نوێژ وەک قونووتی بەیانی و تەحیاتی یەکەم، ئەگەر لەبیری چوو بیکات، نابێ بگەڕێتەوە بۆ کردنی سوننەتەکە، پاش دەستپێکردنی واجبێک لە دوای نەکردنی ئەو سوننەتە بۆ نموونە تەحیاتی یەکەمی نەخوێند و تەواو هەڵساوە بۆ فاتیحە خوێندن، یان قونووتی نەخوێند و چوو دەستی بە سوجدە کرد، ئەوە نابێ بگەڕێتەوە بۆ تەحیاتەکە و قونووتەکە، بەڵام لە جیاتی نەکردنیان سوننەتە سوجدەی سەهوو ببات (عن عبدالله بن بجینة ڕضي الله عنهما: أن رسول الله قام من اثنین من الظهر لم یجلس بینهما، فلما قضی صلاته سجد سجدتین ثم سلم) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ دوو ڕەکعەتی لە نوێژی نیوەڕۆ کردن و دانەنیشت تەحیاتی یەکەم بخوێنێ، ئینجا کە نوێژەکەی تەواو کرد، دوو سوجدەی بردن سەلامی دایەوە. ئەگەر تەحیاتی یەکەمی نەخوێند، بەڵام لە ئەندازەی ڕوکووع زیاتر هەڵنەستابۆوە، سوننەتە بگەڕێتەوە بیخوێنێ، هەروەها ئەگەر قونووتی نەخوێند بەڵام دەستی بە سەجدە نەکردبوو، سوننەتە بگەڕێتەوە بیخوینێ، وە ئەو سوننەتانەی باسمان کردن و بەشێک نەبوون لە نوێژ، نابێ بۆیان بگەڕێتەوە پاش نەکردنیان، وە نابێ سوجدەی سەهوویان لەجیاتی ببا.

ئەگەر گومانمان کرد ژمارەی ڕەکعەتمان لێ تێک چووە چی بکەین؟

هەر کاتێک گومانی لێ پەیدا بوو، دەربارەی ئەو ژمارەیەی کە کردوویەتی لە ڕەکعەتەکانی نوێژ، واتە کەوتە گومان ئایا سێ ڕەکعەتی کردوون، یان چوار، نوێژەکەی ئەکات لەسەر ئەو ژمارەیەی کە گومانی تێدا نیە، ئەو ژمارە بێ گومان ژمارە کەمەکەیە، واتە وا دائەنێ تەنها سێ ڕەکعەتی کردوون و هەڵئەستێ ڕەکعەتێکی تریش ئەکات و سوننەتە سوجدەی سەهوو ببات (عن عبدالرحن بن عوف رضي الله نهما: قال النبی صليالله علیه وسلم: إذا سَهَا أحدُكُم في صلاتِه فلمْ يَدْرِ واحدةً صلَّى أو اثْنتَينِ فلْيَبْنِ على واحدةٍ، فإنْ لمْ يَدْرِ ثِنتَينِ صلَّى أو ثلاثًا فلْيَبْنِ على ثِنتَينِ، فإنْ لمْ يَدْرِ ثلاثًا صلَّى أو أربَعًا فلْيَبْنِ على ثلاث ، ولْيسْجُدْ سجْدتينِ قبْلَ أنْ يُسَلِّمَ) رواه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی کاتێ یەکێکتان کەوتە گومان و نەیزانی ئایا یەک ڕەکعەتی کردووە، یان دوو؟ با وا دابنێ تەنها یەک ڕەکعەتی کردووە، ئەگەر نەیزانی دوو ڕەکعەتی کردون، یان سێ؟ با وا دابنێ تەنها دوو ڕەکعەتی کردون، ئەگەر نەیزانی سێ ڕەکعەتی کردوون، یان چوار؟ با وا دابنێ تەنها سێ ڕەکعەتی کردون، ئینجا پێش سەلامدانەوە دوو سوجدە ببات. ئەگەر کەسێک هاتەوە بیری کە ئەو ڕەکعەتەی ئێستا ئەیکات، ڕەکعەتی پێنجەمە، ئەبێ وازی لێبهێنێ و زوو بگەڕێتەوە بۆ تەحیات خوێندن، ئەگینا نوێژەکەی بەتاڵ ئەبێت، هەروەها ئەگەر لەدوای تەحیاتی ئەخیر بە سەهوو هەڵساوە، دیسان ئەبێ وازبینێ و دابنیشێتەوە بۆ سەلامدانەوە. جا لەو دو جۆرەیە سوننەتە سوجدەی سەهوو ببات، ئینجا سەلام بداتەوە. هەردوو سوجدەکەی سەهوو سوننەتن، ئەگەر سوجدەکانیش نەبات، نوێژەکەی دروستە، شوێنی سوجدەی سەهوو پێش سەلامدانەوەیە، سوننەتە لەو دوو سوجدەیەدا بڵێی (سبحان من لا ینام ولا یسهو).


سەرچاوەکان



3300 بینین