بۆچی عاشقی کەسی هەڵە دەبین؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-06-13:43:00 - کۆدی بابەت: 5183
بۆچی عاشقی کەسی هەڵە دەبین؟

ناوه‌ڕۆك

عاشقبوون

عاشقبوون هەستێکی خۆش و جوانە وەک بڵیت ڕۆژەکان و خولەک و چرکەکانت بە جۆرێکی دیکە تێدەپەڕێت، بەڵام هەندێک جار هەستە خۆش و جوانەکان دەگۆڕدرێت بۆ هەستی ناخۆشی و ڕۆژانی پڕ خەم و خەفەت ئەمە ئەوە پیشان دەدات کە عاشقی کەسێکی هەڵە بووین، دەرچوون لەم پەیوەندیە یان مانەوە تێدا ڕۆژگارمان قورس و تاڵ دەکات، دەبێت بەتەواوی بیر و هۆشمان کۆبکەینەوە و نەهێڵین شتی ئاوا ڕووبدات بۆمان.
پێش هەموو شتێک دەبێت بزانین کە بۆچی عاشقی کەسانی هەڵە دەبین و دواتر بە زانینی نیشانە و هۆکارەکان خۆمان ڕزگار دەکەین و چەند ڕێگایەکیش هەیە بۆ بەند نەبوون لەم پەیوەندیەدا.

بۆچی عاشقی کەسانی هەڵە دەبین؟

خۆمان بە جۆرێکی دیکە دەرخستووە، کەسایەتی ناڕاستی خۆمان پیشان دەدەن

هەندێک کات لە وەسفی خۆماندا هەندێک تایبەتمەندی دەڵێین کە هیچ پەیوەندیەکی نییە بە ئێمەوە و بەجۆرێکی تر باسی خۆمان دەکەین و هەوڵ دەدەین کە کەسایەتیەک دروست بکەین بۆ خۆمان کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نییە هەر بۆیە بەم دروستکردنی کەسایەتیە هەڵە و نواندنە لەگەڵ کەسانی هەڵەدا ئاشنا دەبین و دەچینە پەیوەندی لەگەڵیان. 
لەم ڕۆژانەدا پەیوەندیەکان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوەیە ڕۆڵگێڕان و گۆڕینی کەسایەتی مرۆڤەکان زۆر زیاتر بووە لە جاران ئەگەر بە ڕاستگۆیی سەرقاڵ بین بە ڕەفتارەکانی خۆمان و نواندن نەکەین و خودی خۆمان بین ئەوا کەسێکی وەک خۆشمانمان دەست دەکەوێت.
چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی عەشقی هەڵە ئەوەیە کە خۆمان دەخەینە گروپی کەسانێکەوە کە زۆر دوورن لێمانەوە دەبێت بزانین بۆ وادەکەین و بۆچی لە خودی خۆمان ڕادەکەین وەڵامی ئەمە چارەسەری کێشەکان دەکات بۆیە هەوڵبدەن هەمشە خودی خۆتان بن.

خەیاڵاکردن دەربارەی کەسی بەرامبەرمان و خەیاڵکردن بۆ کەسێکی نەدی و نەناس

کاتێک کە هێشتا زانیاری تەواومان نییە و کەسەکە ناناسین دەست دەکەین بە خەیاڵ کردن دربارەی ئەو چەند تایبەتمەندیەکی ئەو بۆ خۆمان باس دەکەین و خەیاڵی دەکەین، ئەم شتە هەڵەیە، بە زانینی شتێکی کەم دەربارەی کەسێک و بینینی بە شێوەیەکی جوان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ناتوانین تێڕوانینێکی ڕاستمان هەبێت دەربارەی و بە ڕاستی بڕیار بدەین هەر بۆیە لەوانەیە بە چەند ڕەفتارێک و بینینێکی ڕاستەوخۆ بزانین کە بەتەواوی لە هەڵەدا بووین.
بۆیە تا کەسێک بە باشی نەناسین نابێت خەیاڵ بکەین دەربارەی و چەند تایبەتمەندیەکی بۆ دروست بکەین لە خەیاڵی خۆماندا، عەشقێکی ڕاست پێویستی بە ناسینی تەواوە، دەبێت هەوڵ بدەین کە ڕاستییەکانی کەسەکە قەبوڵ بکەین نەک ئەو خەیاڵانەی خۆمان کردوومانە لە بارەیەوە.

باوەڕ نەبوون بە خود، هەستکردن بە کەمی

یەکێکی تر لە ڕێگاکان کە ژەهرە بۆ ژیانی خۆشەویستیمان ئەوەیە کە خۆمان بە ئەندازەی پێویست خۆش ناوێت و باوەڕمان بە خۆمان نییە، بوونی چەند گفتوگۆیەکی ڕاست لەگەڵ خۆماندا یارمەتی دەرمان دەبێت بۆ چوونە ناو پەیوەندیەکی عاشقانەوە.
ئەگەر خۆمانمان پێ قەبوڵ نەبێت و خۆمان بە کەم بزانین لە ڕوانگەی ڕووخسار و ڕەفتارەوە ئەوە دەکەوینە ناو پەیوەندیەکی هەڵەوە
بۆ نموونە نابێت هەمیشە گلەیی بکەین لە کێشی جەستەمان یاخود لە کارەکەمان و بەهۆی کارەکەمانەوە هەست بە شەرم بکەین 
باوەڕ بەخۆبوون شتێکی جوانە، دەبێت خۆمان خۆش بوێت و بە متمانە بەخۆبوونێکی تەواوە بچینە ناو پەیوەندیەکی عاشقانەوە.

بەدوای نیوە ونبووەکەماندا بین، بەدوای عەشقێکی کامڵ و بێ کێشە

ئێمە شایەنی باشترینەکانین، ئەمە ڕاستە بەڵام زۆر تووشی هەڵە دەبین و هەڵەمان هەیە، بۆیە پێویستە هەلی ئەوە بە کەسی بەرامبەر بدەیت کە خۆی بناسێنێت و باسی کەسایەتی خۆی بکات، هیچ کەسێک کامڵ نییە هەوڵدان بۆ گەشتن بە کەسێکی کامڵ و بێ هیچ کێشەیەک هەوڵدانێکی پووچە.
ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەرگیز ناتوانین کەسی بەرامبەرمان بدۆزینەوە چونکە هەمیشە بەدوای شتی شاز و بێ کێشەدا دەگەڕێین مرۆڤی بێ کێشەش بوونی نییە 

مانەوە لە ڕابردوودا، مانەوەی هەستە تاڵەکانی کۆن

هەندێک کات بوونی یادگاریەکی تاڵی کۆنی ڕابردوومان دەبێت سێبەرێک بۆ داهاتوومان و ڕێگە نادات پەیوەندیەکی نوێ دروست بکەین و بێ کێشە بێت، ئەمانە پەلکێشمان دەکات بۆ ناو پەیوەندیەکی هەڵە.
یاخود بوونی پەیوەندی هەڵە و کێشەدار لەنێوان دایک و باوکەکەدا کاریگەری هەیە لە داهاتوودا منداڵەکانیش بکەونە کێشەوە و پەیوەندی هەڵەوە.
بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندیەکی بێ کێشە دروست بکەیت دەبێت ڕابردوو لەبیر بکەیت و لە هەڵەکانەوە فێرببیت.

حەزکردن بۆ گۆڕینی کەسانی تر، گۆڕینی خاڵە لاوازەکانیان

دەبێت لە ژیانەوە فێربین، دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی پێشوو ئەسڵەن شتێکی ژیرانە نییە، ئەگەر لە ڕابردوودا ئەزموونی عەشقی هەڵەمان کردووە دەبێت لە پەیوەندیە نوێیەکانماندا لەوانەوە فێرببین و دووبارەی نەکەینەوە، بۆ نموونە دەبێت بزانیت کە هەندێک تایبەتمەندی کەسی پێشوو کە نەمناتوانیووە بیگۆڕین ئەوا لە کەسی داهاتووشماندا ناتوانین بیگۆڕین.
بە گشتی ئۆمێدی ئەوەی کە کەسی بەرامبەرت بگۆڕیت ئومێدێکی پوچ و بەتاڵە، ناتوانین کەس بگۆڕین هەر بۆیە مەڕۆنە پەیوەندیەک بەم جۆرە بیرکردنەوەیە و بتانەوێت کەسەکە بەتەواوی بگۆڕن و بەو جۆرەبێت کە خۆتان حەزتان لێیەتی.
پەیوەندیەک کە بەردەوام سەرەکۆنەی تێدابێت و بمانەوێت کەسەکە بگۆڕین وەک پەیوەندی دایک و باوک و منداڵ وایە و ئەم جۆرە پەیوەندیە لە عەشقدا سەر ناگرێت.

قسەکردنی بێ هۆو ناپێویست ڕێگایەکە بۆ هەڵە

دەبێت هەمیشە لە خۆمان بپرسین کە بۆچی دەمانەوێت بچینە ناو پەیوەندیەکەوە، ئەم ویست و حەزە ناکرێت دووربێت لە پێویستیمان، عەشقی ڕاستی کاتێک پەیدا دەبێت کە بەدوای کەسێکدا بگەڕێین سەرنجڕاکێش بێت و لە جێگا و شوێنێکی باش بێت و هاوشێوەی خۆمان بێت.
ئەگەر بەدوای کەسێکدا بین کە نەبووەکانی ژیانمان پڕ بکاتەوە ئەوا بە هەڵە لە عەشق تێگەیشتووین.
کەسێک کە خۆشمان دەوێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە پێویستمان زۆر جیاوازی هەیە کەواتە لە ژیاندا ئەگەر بەدوای کەسێکەوە بین کە خۆشمان دەوێت ئەوا ژیانمان خۆشتر و شیرینتر دەبێت.
هیچ پەیوەندیەک بەبێ هەوڵدان ناگات بە خۆشی، هەر لە سەرەتاوە بەدوای کەسێکدا مەگەڕێن کە بتانەوێت خێرا ژیانتان بگۆڕێت و جوانی بکات، ئەم ڕێگایەی کە هەیە دەبێت دوو کەسی بێت و هەردوو پێکەوە هەوڵ بدەن.


سەرچاوەکان



985 بینین