چۆنیەتی نەرم کردنی دەنگ

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2024-04-24-16:31:00 - کۆدی بابەت: 12667
چۆنیەتی نەرم کردنی دەنگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی نەرم کردنی دەنگ (بە عەرەبی: كيفية تنعيم الصوت، بە ئینگلیزی: How to soften your voice). نەرمی دەنگ نیشانەی مێینەیییە، دەنگی نەرمی مێینەش کاریگەری تایبەتی لەسەر گوێگرانی هەیە، بە تایبەت لەسەر پیاو. دەنگی نەرم و ناسکی مێینە وا دەکات قسەکانی بە ئاسانی  گوێدا تێپەڕ بێت، یان یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پیشەگەرانە گۆرانی بڵێت یاخوود وەکوو پێشکەشکار کار بکات. بەڵام زۆرێک لە مێینەکان بەدەست کێشەی گڕیی دەنگەوە دەناڵێنن بۆیە لەم بابەتەدا چەند شێوازێک دەخەینەڕوو بۆ نەرم کردنی دەنگ.

هۆکارەکانی دەنگی گڕ

ڕێگاکانی نەرمکردنی دەنگ

نەشتەرکاری

ئامێری ناوبین لە لووتەوە دەخرێتە ناوەوە بۆ قوڕگ، بۆ ئەوەی مادەیەکی تایبەت بخاتە ناو دەنگە ژێیەکانەوە کە پلە و ئاوازی دەنگ دەگۆڕێت. بەڵام ئەم ڕێگایە زیانی زۆر هەیە بە شێوەک دکتۆرەکە ناتوانێت جڵەوی تووندیی دەنگ بکات و تووندییەکی گونجاو دیاری بکات؛ هەروەها نەخۆشەکەش ناتوانێت بۆ زیادتر لە دوو هەفتە قسە بکات هەتا دەنگە ژێیەکانی باش دەبنەوە. هەروەها نەخۆشەکە دەبێت دوای نەشتەرکارییەکە خواردنەوەی گەرم بخواتەوە.

ڕەچەتەی سروشتی بۆ نەرمکردنی دەنگ

  • چای گیایی وەک زەنجەفیل بخۆرەوە کە دەتوانرێت بە هەنگوین شیرین بکرێت، ئەمەش دەنگ نەرم دەکات و بەڵغەم کەم دەکاتەوە.
  • کوپێک کەرە و هەنگوین بخۆ.
  • کوپێک چای جاترە بخۆرەوە کە بە کەمێک شەکری ڕووەکی شیرین کرابێت، بۆ ماوەی مانگێک.
  • ڕۆژانە کەوچکێک هەنگوینی سروشتی بخۆ، پاشان کوپێک ڕازیانەی شلەتێن بخۆرەوە.
  • خواردنی شەکری ڕووەکی، توانای هەیە بۆ نەرمکردنی دەنگ، نەرمکردنی ڕیخۆڵەکان و نەهێشتنی گیرانی قوڕگ و سنگ.
  • چارەکێکی کەوچکێکی گەورە خوێ بخەرە ناو کوپێک ئاوی شلەتێن، پاشان لە قوڕگتی وەر بدە.
  • هەڵمژینی هەڵمی ئاو کە کەمێک زەیتی کافور یان زەیتی نەعنای بۆ زیاد دەکرێت، ئەمەش یارمەتی سوڕی خوێن دەدات و شێداری دابین دەکات کە دەنگ و قوڕگ نەرم دەکات.
  • پەرداخێک شەربەتی گێزەر کە بە هەنگوینی سروشتی شیرین کرابێت لەسەر سکی بەتاڵ بخۆرەوە، ئەگەر هەبێت کەمێک ئاوی لیمۆشی بۆ زیاد بکە.
  • غەرغەرەکردن بە گەڵای سەوزی کوڵاوی زەیتوون لەناو لیترێک ئاودا، پێش خەوتن.

ڕێگاکانی پاراستنی نەرمیی دەنگ

  • شێدارکەرەوەی هەوا بەکاربهێنە ئەگەر هەوا وشک بوو، یاخوود کەمێک ئاو لەناو مەنجەڵێکدا لەسەر ئاگرێکی کز گەرم بکە؛ بۆ بڵاوکردنەوەی شێ بە هەوادا.
  • بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە کە یەکسانە بە هەشت پەرداخ لە ڕۆژێکدا.
  • کوپێک چای سەوز یان چای گیایی بخۆرەوە کە بە کەمێک هەنگوین شیرین کرابێت بۆ ئارامکردنەوەی قوڕگ.
  • دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و ئەو خواردنەوانەی کە کافایینیان تێدایە وەک قاوە.
  • خۆت بەدوور بگرە لە زیاد لە پێویست بەکارهێنانی دەنگت بۆ ئەوەی تەندروستیی دەنگە ژێیەکانت بپارێزیت.
  • هەندێک ڤیتامین وەک ڤیتامین A، C و E بخۆ.


سەرچاوەکان



358 بینین