کێشی فڕۆکە چەندە؟

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-04-24-17:10:00 - کۆدی بابەت: 12670
کێشی فڕۆکە چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کێشی فڕۆکە چەندە؟ (بە ئینگلیزی: ?what is the weight of a plane، بە عەرەبی: کم وزن الطائرة؟) فڕۆکە ئامرازێکە بۆ گواستنەوەی ئاسمانی بەکاردەهێنرێت، بە هاوکاری بزوێنەرێک یان زیاتر کاردەکات. هەندێک جۆری فڕۆکە هەیە کە بەبێ بەکارهێنانی بزوێنەریش دەفڕن. بەشە جیاوازەکانی فڕۆکە و دیزاینەکەیان بەندە بەو ئەرکەی کە بۆ بەدەستهێنانی دروستکراون، فڕۆکەی زۆر گەورە هەیە کە بۆ مەبەستی گواستنەوە دروستکراوە، فڕۆکەی بچووکیش هەیە کە بۆ هەڵگرتنی سەرنشینێکە کە ئەویش فڕۆکەوانەکەیە و هەندێکی تریش هەیە کە دروست دەکرێن و دیزاین دەکرێن بۆ ئەوەی بەبێ فڕۆکەوان بفڕن. بنەمای دروستکردن و دیزاین کردنی فڕۆکە بریتییە لە هێزی بەرزکردنەوە و هێزی ڕاکێشانی هەوا.

بەشەکانی فڕۆکە

باڵ

باڵ بە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی فڕۆکە دادەنرێت، لە هەموو جۆرەکانی فڕۆکەدا دەبینرێت، تەنێکی تەختە و شێوەی ڕێک و پێکە و بەکاردێت بۆ بەدەستهێنانی هێزی بەرزکردنەوەی پێویست بۆ کارپێکردنی فڕۆکەکە. باڵەکەش خزمەت بە هەڵگرتنی بزوێنەرەکان دەکات و پرۆسەی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەش بەندە بەوەوە. 

کلکی فڕۆکە

پێکهاتووە لە باڵ و ئەو سیستەمە یەکگرتووەی کە لەناو باڵەکانی پشتی فڕۆکەکەدا هەیە، ئەرکەکەی پاراستنی هاوسەنگی فڕۆکەکە چونکە کۆنتڕۆڵی جوڵەی دەکات بە ڕاست یان چەپ و هەروەها سەرەوە و خوارەوەدا.

بزوێنەری جێت

ئامرازێکی سەرەکییە لە فڕۆکەدا، کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی هێزی بەرزکەرەوە کە پێویستە بۆ کارکردنی فڕۆکەکە. 

تایەی فڕۆکە 

ئامرازێکی سەرەکییە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی نیشتنەوە لە فڕۆکەدا.

کێشی فڕۆکە

کێشی فڕۆکە بەپێی بەکارهێنان دەگۆڕێت، هەندێک لە فڕۆکەکان کێشیان زیاترە لە فڕۆکەکانی تر و نموونەی ئەمەش هەیە: 

فڕۆکەی نەفەرهەڵگر

ئەم فڕۆکەیە لە قەبارە و توانایدا جیاوازە لە فڕۆکەکانی تر، بەو پێیەی ئەم فڕۆکەیە بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکان دروستکراوە، ئەمەش مانای وایە کە تواناکەی زیاترە لە توانای فڕۆکەکانی تر. فڕۆکە و کێشی فڕۆکەی نەفەر هەڵگر بەپێی جۆری فڕۆکەکە دەگۆڕێت هەروەها فڕۆکەی نەفەرهەڵگری بچووک هەیە کە ژمارەیەکی کەمی سەرنشین هەڵدەگرێت هەروەها فڕۆکەی نەفەرهەڵگری زۆر گەورەش هەیە. گەورەترین فڕۆکەی نەفەرهەڵگر لە جیهاندا فڕۆکەی ئەیرباسە A٣٨٠ و کێشی ٥٦٢ تەنە لە کاتی دابەزین و ٥٦٠ تەنە لە کاتی هەڵفڕین، سووتەمەنی کێشێکی زۆری فڕۆکەکە داگیر دەکات. کێشی کە هیچ سووتەمەنییەکی تێدا نییە ٣٦١ تەنە. 

فڕۆکەی گواستنەوەی سووتەمەنی

فڕۆکەیەکە بەکاردەهێنرێت بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی تر لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە دۆخی نائاساییدا. گەورەترین فڕۆکەی نەفەر هەڵگر دەتوانێت ١٠٠ تەن سووتەمەنی هەڵبگرێت، هاوکات تانکەرێکی سووتەمەنی دەتوانێت تەواوی توانای فڕۆکەکە پڕبکاتەوە لە سووتەمەنی و کێشەکەی لە ٣٠٠ تەن تێدەپەڕێت. 

فڕۆکەکانی تر

وەک فڕۆکەی سەربازی و تایبەت و کێشی هەر فڕۆکەیەک بەپێی قەبارەی خۆی دەگۆڕێت. کێشی هەریەکێک لەم فڕۆکانە لە نێوان ٥-١٠٠ تەندایە کاتێک پڕن لە سووتەمەنی. فڕۆکەی جەنگی F-١٦ بە یەکێک لە سووکترین فڕۆکەکانی جیهان دادەنرێت کێشی بەتاڵی ٩.٥ تەنە، هەروەها کێشی ئەو فڕۆکەیەی کە باری سوودبەخشی هەیە واتا لە کاتی کارکردن و سووتەمەنی تەواودا ١٤ تەنە. دیزاینەرانی فڕۆکەکان لە جیهاندا بەردەوام لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کێشی فڕۆکەکان، چونکە تا کێشی فڕۆکەکە کەمتر بێت توانای گەشتکردنی مەودای زیاتری دەبێت وە بە پێچەوانەشەوە.


سەرچاوەکان



358 بینین