کولێره‌ به‌قیمه‌ له‌سه‌ر هیته‌ری کاره‌بایی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-05-11:10:00 - کۆدی بابەت: 308
کولێره‌ به‌قیمه‌ له‌سه‌ر هیته‌ری کاره‌بایی

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

نیو كیلۆ قیمه‌ی مه‌ڕ یان به‌رخ تۆزێ چه‌وری هه‌بێت 

نانی عه‌ره‌بی 

شه‌ش پیازی مام ناوه‌ند

یه‌ك ته‌ماته‌

كوپێ كه‌ره‌وز 

داوده‌رمان 

بیبه‌ری تون 

بیبه‌ری ڕه‌ش

زیره‌

كه‌بابه‌

زه‌نجه‌فیلی بۆدره‌

خوێ

كه‌وچكێ دۆشاوی ته‌ماته‌

یه‌ك په‌تاته‌

شێوازی ئاماده‌كردن 

پیازه‌كه‌ له‌ڕه‌نده‌ بده‌ ئاوه‌كه‌ی لابه‌، په‌یتاته‌ بده‌ له‌ڕه‌نده‌ و ئاوه‌كه‌ی لابه‌، كه‌ره‌وزه‌كه‌ ورد بكه‌، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵی قیمه‌كه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ داوده‌رمان و خوێ و دۆشاوه‌كه‌، نانه‌كان له‌یه‌ك كه‌ره‌وه‌ هه‌رلایه‌كی نانه‌كه‌ نیوه‌ی قیمه‌كه‌ی بخه‌ره‌سه‌ر به‌ته‌نكی لاكه‌ی تر بده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ریدا، پاشان له‌سه‌ر هیته‌ری كاره‌بایی بیبرژێنه‌


سەرچاوەکان



1439 بینین