برنجی كوردی

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-08-11:05:00 - کۆدی بابەت: 310
برنجی كوردی

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

شه‌ش په‌رداخ برنجی كوردی 

نۆ په‌رداخ ئاو

چوار كه‌وچك خوێ 

ڕۆن 

ڕۆنی خۆمانه‌

پیاز 

له‌تكه‌نۆك 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ئاوی گه‌رم ده‌كرێته‌ برنجه‌كه‌ هه‌تا ڕۆن و پیاز و ئاوه‌كه‌ی ده‌كوڵێـت 

2- ڕۆن و پیازه‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ خوێ و ئاوی تێ ده‌كه‌یت كه‌كوڵا برنجه‌كه‌ ده‌پاڵێوی تێی ده‌كه‌یت هه‌تا ئاوه‌كه‌ هه‌ڵ ده‌چنێـت كز ده‌كرێت هه‌تا ده‌م بكێشێت 

3- كشمیش و باده‌م سورده‌كرێته‌وه‌ بۆی 

4- ڕانی مریشك له‌كه‌مێك ڕۆن سورده‌كرێته‌وه‌و ته‌ماته‌یه‌ك یه‌ك پیاز چوار ده‌نك حێل چوار ده‌نك ئاڵه‌ت خڕ خوێ دوو گه‌ڵای غار سورده‌كرێته‌وه‌و ئاوی تێ ده‌كرێت هه‌تا ده‌كوڵێت پاشان كوڵان ئاوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ وشك بێته‌وه‌ پاشان ده‌یكه‌یته‌ فڕن و سه‌ری ده‌گریت 


سەرچاوەکان

592 بینین