شه‌كری كليكۆس

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-19-16:02:00 - کۆدی بابەت: 527
شه‌كری كليكۆس

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان

دوو په‌رداخ شه‌كر

كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ

سێ ڕوبعی په‌رداخێك ئاو

كه‌مێك خوێ

شێوازی ئاماده‌كردن

1- شه‌كر و ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و جوان تێكی بده‌و هه‌تا خاو بێته‌وه‌ خوێكه‌ی تێبكه‌ كه‌شه‌كره‌كه‌ توایه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ت مام ناوه‌ند بكه‌ 

2- به‌فڵچه‌یه‌ك قه‌راخی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ به‌ ئاوه‌كه‌ ته‌ڕ بكه‌ بۆماوه‌ی 15 خوله‌ك 

3- تۆزێ له‌شه‌كره‌كه‌ بكه‌ره‌ ئاوی ئاسای ئه‌گه‌ر بوه‌ تۆپه‌ڵ ئاوی لیمۆكه‌ی تێبكه‌و پاشان چوار خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر بێت و كه‌سارد بویه‌وه‌ وه‌ك بنێشتی لێدێت بیكه‌ره‌ ناو شوشه‌یه‌كه‌وه‌ 


سەرچاوەکان

85 بینین