مستیله‌ بینین له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-01-18:19:00 - کۆدی بابەت: 1002
مستیله‌ بینین له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ ( مستیله‌ )

ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌خه‌ویدا ببینێ مستیله‌ی وون ببێت یان دز بیدزێت له‌كار و باره‌كانیدا ئافات و دژواری ده‌بینێت وه‌ ئه‌گه‌ر مستیله‌كه‌ی شكاو  نگینه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ پله‌وپایه‌ی ئه‌و نامێنێ و ئابڕو ڕێزی له‌كه‌دار ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر نگینی مستیله‌كه‌ی بشكێ ئابڕ و ڕێزی له‌ناو ده‌چێ پایه‌ی له‌ جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر مستیله‌كه‌ی خۆی به‌ كه‌سێ به‌خشی به‌شێك له‌سامانه‌كه‌ی ده‌به‌خشێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر مستیله‌كه‌ی خۆی بفرۆشێ و به‌هاكه‌ی وه‌رگرت هه‌موو داراییه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێ و خه‌رجی ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌هاكه‌ی وه‌رنه‌گرێت به‌شێك له‌ سامانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێ .   


سەرچاوەکان



2694 بینین