واتای بینینی باخ له‌ خه‌ودا

واتای بینینی باخ له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-01-22:13:00 - کۆدی بابەت: 1022
واتای بینینی باخ له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

باخ 

بینینی باخ له‌ خه‌ودا ژنه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك  ببینێ باخ ئاو ده‌دات له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆیدا جوت ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر باخی ئاودا به‌ڵام ته‌ڕنه‌بوو ژنه‌كه‌ی جوت بون و ژن و مێردایه‌تی لێ ده‌وێ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌باخدا گوڵ و ڕێحانه‌ بڕوێنێ منداڵێكی ساڵح و چاكی لێ په‌یدا ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌باخدا هه‌ڵوژه‌ ده‌ڕوێنێ منداڵێكی لێ په‌یدا ده‌بێت كه‌ به‌ خێرایی زانست و هونه‌ر فێرده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌باخدا ڕێحانه‌ی ڕواند و گه‌شه‌ بكات و بۆنه‌كه‌ی بگاته‌ شام منداڵێكی دلێر و دانا و به‌غیره‌تی لێ په‌یدا ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ باخه‌كه‌ی ئاوه‌دان و سه‌رسه‌وز و پڕ له‌میوه‌و ئاو بێت وه‌ له‌ میوه‌كانی خوارد له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گه‌شت و سه‌فه‌ر دابوو واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی به‌هه‌شتن ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌ باخێكی ئاوه‌داندا بێ وه‌ له‌ میوه‌ی دره‌خته‌كانی خوارد له‌گه‌ڵ ژنێكی سه‌رمایه‌داردا هاوسه‌رگیری ئه‌كات وه‌ له‌و ژنه‌وه‌ ماڵو سامانی پێ ده‌گات وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌ وه‌رزی پایزدا بۆ باخێكی نا ئاشنا ڕۆشت و گه‌ڵای دره‌خته‌كان گه‌ڵاڕێزانیان بێت دوچاری خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌ باخێكدا بێت كه‌ پڕ بێت له‌ كۆشك و ماڵی جوان و سه‌رسه‌وز و ئاوی ڕه‌وان و دره‌ختی جوان وه‌ ژنێكی جوان بانگی لێ كرد به‌ پله‌ی شه‌هیدی ده‌گات وه‌ له‌ كۆتاییدا به‌ به‌هه‌شت و جۆری پاداشت ده‌درێته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ باخێكی هه‌یه‌ وه‌یان كه‌سێك باخێك به‌و بدات وه‌ له‌میوه‌ی ئه‌و باخه‌ی خوارد ئه‌وا ژنێكی سه‌رمایه‌دار ده‌هێنێ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌باخدا به‌سه‌ر دره‌ختێكه‌وه‌ خه‌وتووه‌ نه‌وه‌و منداڵی ئه‌و زیاد ده‌كات . 


سەرچاوەکان

3226 بینین