واتای بینینی ئه‌ژنۆ له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-01-23:14:00 - کۆدی بابەت: 1029
واتای بینینی ئه‌ژنۆ له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

ئه‌ژنۆ

بینینی ئه‌ژنۆ له‌ خه‌ودا به‌ڵگه‌ی بژێوی بینه‌ری خه‌وه‌كه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ ئه‌ژنۆی شكاوبێ ئه‌وا كارو كاسپی بێ ڕه‌ونه‌ق ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ئه‌ژنۆی گه‌وره‌ و به‌هێز بووبێت ئه‌وا كار و كاسپی چاك و رووله‌ زیادبون ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌ڕێدا بڕوات ئه‌وا كار و كاسپیه‌كه‌ی لاواز و بێ ڕه‌ونه‌ق ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی كڵاوی ئه‌ژنۆكه‌ی شكابێت ئه‌وا چاوه‌ڕێی ده‌ستی خه‌ڵكی ده‌كات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی كڵاوه‌كه‌ی ئه‌ژنۆی داكه‌وێت ئه‌وا سه‌روه‌ت و سامانی له‌ده‌ست ده‌دات . 


سەرچاوەکان



1547 بینین