ئامادەکردنی گەزۆ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-07-10:15:00 - کۆدی بابەت: 515
ئامادەکردنی گەزۆ

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

یه‌ك كوپ و نیوه‌ی ڕوبعی كوپێ شه‌كر 

شیله‌ی كلیكۆس سێ ڕوبعی كوپێك 

یه‌ك كوپ و نوه‌ی ڕوبعێك كوپێ ئاو

دوو شپێنه‌ی هێلكه‌ 

كیسه‌یه‌ك ڤانێلا

كوپێك فسته‌ق 

نیو كوپ هه‌نگوین 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- شه‌كر و ئاو شیله‌ی كلیكۆسه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر هه‌تا خاو بێته‌وه‌و بكوڵێت بۆماوه‌ی 17 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگری مامناوه‌ند 

2- دوای ئه‌و كاته‌ نیو كوپ هه‌نگوینه‌كه‌شی تێبكه‌و 4 خوله‌كی تر بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر با بكوڵێت 

3- سپێنه‌ی هێلكه‌كه‌و ڤانێلا جوان به‌خه‌ڵاته‌ تێكه‌ڵ بكه‌و بیكه‌ به‌كرێم 

4- ورده‌ورده‌ ته‌ێكه‌ڵی كه‌ به‌خه‌ڵاته‌و هێواش هێواش شیله‌كه‌ به‌گه‌رمی بكه‌ به‌سه‌ر كرێمه‌كه‌دا پاشان تێكه‌ڵی بكه‌ 

5- فسته‌قه‌كه‌ی تێبكه‌و هه‌ڵی ڕژه‌ له‌سه‌ر سینیه‌ك نیشاسته‌ی پێوه‌ بێت وڕێكی بكه‌و پاش چه‌ند كاتژمێرێك بیبڕه‌


سەرچاوەکان



2898 بینین