چۆن بزانم دڵم لاوازە؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-11-20:47:00 - کۆدی بابەت: 13151
چۆن بزانم دڵم لاوازە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن بزانم دڵم لاوازە؟ (بە ئینگلیزی: How do I know if my heart is weak، بە عەرەبی: كيف أعرف أن قلبي ضعيف) نەخۆشییەکانی دڵ و ناتەواوییەکانی کارکردنی دڵ هۆکاری لاوازبوونی دڵن. هەروەها بە پێچەوانەشەوە لاوازی دڵ دەبێتە هۆکاری تووشبوونی نەخۆشییەکان دڵ، هەر بۆیە دیاریکردن و دەستنیشانکردن و زانینی لاوازی دڵ هۆکارێک دەبێت بۆ ڕێگرتن لە زیاتر بەرەوپێشچوونی کێشە و ناتەواوییەکانی دڵ.

لاوازی دڵ

لاوازی دڵ بە نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ ناسراوە، کە تیایدا دڵ لاواز دەبێت و کەمتر توانای پاڵنانی خوێنی دەبێت بۆ هەموو بەشەکانی لەش. هەروەها قورس دەبێت بۆ دڵ تا بتوانێت ڕیتمە کارەباییە ئاساییەکەی بپارێزێت. نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ دابەش دەبێت بەسەر چەند جۆرێکدا، لەوانە نەخۆشی ماسولکەکانی دڵی فراوان، ناتەواوی سکۆڵەی ڕاست کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ (بە ئینگلیزی: Arrhythmogenic right ventricular cardiomyopathy)، و نەخۆشیەکانی تر کە دواتر لەم بابەتەدا باس دەکرێن هەر جۆرە نەخۆشییەکی ماسولکەکانی دڵ کاریگەرییەکی تایبەتی لەسەر ماسولکەکانی دڵ هەیە، چونکە هەر جۆرێک کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی دڵ هەیە بە جیاوازی لە شێوە و قەبارە و پێکهاتەی دڵ و شێوازی کارکردنی. نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ بەزۆری بۆماوەییە؛ واتە زۆرجار ڕوودانی لە ئەنجامی ڕۆڵێکی بۆماوەییەوە دێتە ئاراوە، هەرچەندە هۆکار و کاریگەری دیکەش هەن.

چۆن بزانین دڵمان لاوازە یان نا؟

با دەستنیشانکردنی لاوازی دڵ سەرەتا پێویستە نیشانەکانی لاوازی دڵ بزانیت.

نیشانەکانی لاوازی دڵ

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، نەخۆشێک کە نەخۆشی ماسولکەکانی دڵی هەیە، لە قۆناغی سەرەتایی هەوکردندا هیچ نیشانەیەکی دەرناکەوێت، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی حاڵەتەکە و خراپتربوونی کێشەکە، چەند نیشانەیەکی نائارامکەر دەست دەکەن بە دەرکەوتن، ئەم نیشانانەش خراپتر دەبن ئەگەر چارەسەر بۆ نەخۆشەکە نەبێت کە نیشانەکانی دەستی پێکردووە، و ئەم نیشانانە ئەمانە دەگرێتەوە: 

  • هەناسەتەنگی ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە هەنگاوبنێیت، هەندێکجاریش تەنانەت لە کاتی پشوودانیشدا ڕوودەدات.
  • ئاوسانی قاچ و پاژنەی پێ و قاچەکان.
  • ئاوسانی گەدە ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی شلەیە.
  • تووشبوون بە کۆکە لە کاتی پاڵکەوتن.
  • ماندوێتی و بێهێزی.
  • هەستکردن بە ئازار یان فشار لە سنگدا.
  • سەرگێژخواردن و سەرسووڕان و بێهۆشبوون.
  • زیادبوونی کێش، کە لە نەخۆشی ماسولکەکانی دڵی فراواندا ڕوودەدات.
  • دڵە کوتێ و چرچ و لۆچی سنگ بەهۆی ناڕێکی لێدانی دڵ، و خێرابوونی لێدانی دڵ لەوانەیە ڕووبدات.

دەستنیشانکردنی سستبوونی دڵ

چەند ڕێگایەک هەیە کە پزیشک بەکاری دەهێنێت بۆ دەستنیشانکردن و دیاریکردنی نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها بۆ دیاریکردنی جۆرەکەی بە وردی هەندێک لەو ڕێگایانە بەم شێوەیەن:

مێژووی پزیشکی نەخۆش: پزیشک زانیاری بەدەست دەهێنێت کە سوودی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی. وەک دەرکەوتنی هەر نیشانە و حاڵەتێک لە کەسی تووشبوودا، ئەو ماوەیەی کە ئەم نیشانانە دەرکەوتووە، یان ئەگەر کەسێک لە خێزانەکەدا هەبێت کە کێشەی دڵی هەیە.

پشکنینی جەستەیی: بە بەکارهێنانی ئامێری سیزۆسکۆپ بۆ گوێگرتن لە دڵ و سییەکان، هەروەها گرنگیدان بە بوونی دەنگەکان کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ.

تیشکی ئێکس: هەندێک جار داوا لە نەخۆشەکە دەکرێت کە تیشکی ئێکس سنگ بکات، ئەم وێنەیەش یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی هەر گۆڕانکارییەک لە قەبارەی ماسولکەکانی دڵدا، هەروەها ئایا کەڵەکەبوونی شلە لە سییەکاندا هەیە یان نا.

سۆنەری دڵ: لەم پشکنینەدا شەپۆلی دەنگی بەکاردێت بۆ دروستکردنی وێنەیەکی جوڵاوی دڵ، کە شێوازی کارکردنی دڵ و قەبارە و شێوەی دەردەخات.

پشکنینی سترێس: لەکاتی پشکنینی سترێسدا داوا لە تاکەکەس دەکرێت کارێکی دیاریکراو ئەنجامبدات کە وادەکات دڵی کارێکی قورستر و خێراتر بکات، لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕەنگە دەرمانێکی دیاریکراوی پێبدرێت کە دڵ خێراتر لێبدات، لە ئەگەری ئەوەی کە ئەو ناتوانێت هەوڵی پێویست بدات.

وەرگرتنی نموونەی شانەیی: لەوانەیە پێویست بکات پزیشک پشکنینی نموونەی شانەیی ئەنجام بدات. کە لە ڕێگەی کاسێتەرەوە دەبرێتە ناو خوێنبەرێکەوە پزیشک بەشێکی بچووک لە دیواری ناوەوەی دڵ دەردەهێنێت و دواتر لە ژێر مایکرۆسکۆپدا پشکنینی بۆ دەکات.

پشکنینی بۆماوەیی: زۆر حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە کە بەهۆی هۆکاری بۆماوەییەوەیە، لەوانەیە پزیشک پێشنیاری ئەنجامدانی پشکنینی بۆماوەیی بۆ خێزانە تووشبووەکە بکات. کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە دەستنیشانکردنی زوودا، تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش و بەم شێوەیەش چارەسەری زوو دەستپێبکات، کە دەکرێت زۆر باشتر بێت لە چارەسەرکردنێک کاتێک گەشە دەکات و دوادەکەوێت حاڵەتەکە. پشکنینی بۆماوەیی بەسوودە بۆ دۆزینەوەی ئەگەری گواستنەوەی بۆهێڵەکان لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکانیان.

ئەو گروپانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت بۆ سستبوونی دڵ

ڕەنگە نەخۆشییەکانی دڵ کاریگەری لەسەر گروپ و تەمەنە جیاوازەکان هەبێت، هەرچەندە زۆرێک لە حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی دڵ بەهۆی هۆکاری بۆماوەییەوە، یان هەوکردنەکە بەهۆی هۆکاری نادیار و نادیاریکراوەوە بێت، بەڵام چەند هۆکارێک هەن کە لەوانەیە مەترسی بەرکەوتن بە جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکەن لەوانە نەخۆشیە پزیشکییەکانی تر، کە هەندێکیان لێرەدا باس دەکرێن:

  • بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵنەکردنی.
  • پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی ناتەندروست، وەک بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێجیمێک کە کەمی ڤیتامین و کانزاکانی تێدابێت.
  • هەوکردنێکی ڤایرۆسی کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ.
  • هەبوونی هەندێک کێشەی تەندروستی، وەک: کێشەی بەستەری دڵ، گوورگەسوورە، یان هەوکردنی لوولەکانی خوێن.
  • ڕۆڵی بۆماوەیی واتە بوونی بۆهێڵێکی دیاریکراو وا دەکات مرۆڤ زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ بێت.
  • دووگیانی؛ ژنانی دووگیان دەکرێت تووشی نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ ببن وەک ئاڵۆزیەکی ماوەی دووگیانی.

جۆرەکانی لاوازی ماسولکەکانی دڵ

نەخۆشی دڵ چەند جۆرێکی هەیە و لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:

نەخۆشی ماسولکەکانی دڵی فراوانبوو: یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە کاریگەری لەسەر دڵ هەیە کاتێک ڕوودەدات کە ماسولکەکانی دڵ لاواز بێت و ناتوانێت خوێن بە شێوەیەکی کارا پاڵبنێت و لەم حاڵەتەدا ماسولکەی دڵ فراوان دەبێت و کشانی دەبێت. هۆکارەکەی بۆماوەییە یان لە ئەنجامی نەخۆشی تاجی خوێنبەرەکانە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەخۆشی ماسولکەکانی دڵی کحولی بە جۆرێک لەم جۆرە دادەنرێت، کاتێک ڕوودەدات کە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول دەبێتە هۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە.

گەورەبوونی نائاسایی دڵ: گەورەبوونی نائاسایی دڵ کاتێک ڕوودەدات کە دیوارەکانی دڵ گەورە و ئەستوور دەبن و ڕێگری دەکەن لە ڕۆیشتنی خوێن. هۆکارەکەی دەکرێت بۆماوەیی بێت، یان بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی درێژ، شەکرە، یان نەخۆشییەک لە دڵدا.

ناڕێکی لێدانی دڵ لە سکۆڵەی ڕاست (Arhythmogenic right ventricular dysplasia): هەرچەندە جۆرێکی دەگمەنە لە نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام هۆکاری سەرەکی مردنی لەناکاوە لە وەرزشوانانی گەنجدا ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر ماسولکەی سکۆڵەی ڕاست لە دڵدا دەبێت، کە خانەکانی دڵی لێیە جێگەی ڕیشاڵی و چەورییە؛ کە ئەمەش ڕێگری لە فرمانەکانی دەکات.

نەخۆشی دڵی تەشەنەسەندوو: ئەم جۆرە نەخۆشییەی دڵە بە یەکێک لە کەمترین حاڵەتە باوەکان دادەنرێت، بەو پێیەی ئەم حاڵەتە زۆرجار دوای چاندنی دڵ ڕوودەدات، یان لە ئەنجامی نەخۆشیەکانی تری دڵدا ڕوودەدات، کە تیایدا سکۆڵەکانی دڵ ڕەق دەبن، بۆیە ناتوانن بە ڕادەی پێویست فراوان ببن و دڵ پڕ بکەن لە خوێن.


سەرچاوەکان



90 بینین