چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیکی تەندروست

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-03-14:10:00 - کۆدی بابەت: 13430
چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیکی تەندروست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیکی تەندروست (بە ئینگلیزی: How to make a healthy pancake، بە عەرەبی: کیفية عمل باكيك صحية) پانکەیک بریتییە لە خواردنێک کە بۆ نانی بەیانی یان ئێوارە پێشکەش دەکرێت، بەپێی ئارەزووی خۆت بە بڕێک لە  خوێ و شەکر ئامادە دەکرێت. دەتوانرێت ناوەکەی پربکرێتەوە بە پەنیر، تونە، یان گۆشت وەک ژەمێک کە پێکهاتەکەی زیاتر خوێ بێت یان دەتوانرێت لەگەڵ هەنگوین، شەربەتی میوە، یان سۆسی شوکولاتە وەک ژەمێکی شیرین بخورێت کە بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە. پانکەیک سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چێشتخانە ئەمریکییەکان و لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ژەمێکی ئاسانە بۆ ئامادەکردن تەنها لە چەند خولەکێکدا ئامادە دەکرێت. 

شێوازی ئامادەکردنی پانکەیکی تەندروست بۆ ئەو کەسانەی کە کێشیان دادەبەزێنن 

پێکهاتەکانی 

  • کوپێک ئاردی قاوەیی. 
  • کوپێک شیری بێ چەوری. 
  • هێلکەیەک 
  • کەوچکێک ڤانێلا. 
  • کەوچکێک زەیتی ڕووەکی 
  • دوو کەوچک بەیکینگ پاودەر 
  • سێ مۆزی قەبارە مامناوەند. 

چۆنیەتی ئامادەکردنی 

  • هێلکە و ڤانێلا و ڕۆنەکە بخەرە ناو قاپێکی قووڵەوە، پاشان بە بەکارهێنانی میکسەری دەستی پێکهاتەکان پێکەوە تێکبدە. 
  • ئارد و بەیکینگ پاودەرەکە پێکەوە تێکەڵ بکە پاشان دەست بکە بە زیادکردنی بۆ ناو  تێکەڵە شلەکە و شیرەکە وردە وردە بخەرە ناو گیراوەکە بۆ ئەوەی گیراوەیەکی شلت دەستبکەوێت. 
  • تاوەیەکی نەلکاو گەرم بکە، کەمێک ڕۆنی تێبکە، پاشان گیراوەی پانکەیکەکە بڕێژە ناو تاوەکەوە بە ڕێژەیەکی گونجاو لەگەڵ قەبارەی ڕووی تاوەکە، پاشان تاوەکە بە جوڵەیەکی بازنەیی بجوڵێنە و خولەکێک چاوەڕێ بکە تا گیراوەکە  قاوەیی دەبێت پاشان هەڵیدەگێڕیتەوە بۆ ڕووەکەی دیکە تاوەکو بە هەمان شێوە قاوەیی دەبێت.
  • هەنگاوەکان دووبارە دەکەینەوە تا تەواوی بڕی هەویرەکە تەواو دەکەین، پاشان پارچەکان دەخەینە سەر یەکتر لەناو قاپێکی پێشکەشکردندا. 

پانکەیکی دارچینی تەندروست لەگەڵ گوێز 

پێکهاتەکانی 

  • دوو کەوچکی چێشت بڕان. 
  • کەوچکێک نیشاستە. 
  • هێلکەیەک 
  • کەوچکێک دارچینی وردکراو. 
  • نیو کەوچک بەیکینگ پاودەر. 
  • نیو کەوچک ڤانێلا. 
  • دوو کەوچکی چێشت ئاو
  • دوو کەوچکی چێشت ماست. 
  • دوو کەوچکی چێشت زەیتی ڕووەکی. 
  • بۆ ڕازاندنەوە: گوێزی وردکراو و گوێزی هیندی. 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • هەموو پێکهاتەکانی پانکەیکەکە لەناو قاپێکی قووڵدا پێکەوە تێکەڵ بکە. 
  • تاوەیەکی تەخت و نەلکاو گەرم دەکەیت، کەمێک ڕۆنی تێدەکەیت پاشان بڕێک لە گیراوەی پانکەیکەکە دەخەیتە ناو تاوەکەوە و بە شێوەیەکی بازنەیی لەسەر ڕووی تاوەکە دابەشی دەکەیت پاشان چاوەڕێ دەکەیت تا  قاوەیی دەبێت ئەمەش بەهۆی سووربوونەوەی لێوارەکانیەوە دەردەکەوێت، پاشان دەیگێڕینەوە بۆ ڕووەکەی دیکەی.
  • دەتوانیت هەنگوین بەکاربهێنیت لە ڕووپۆش کردنی پانکەیکەکە و گوێز لەسەر پانکەیکەکان بپرژێنیت.


سەرچاوەکان



30 بینین