ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی دروستکردنی سۆسی پانکەیک (بە ئینگلیزی: How to make pancake sauce، بە عەرەبی: كيفية عمل صلصة بانكيك) سەرچاوەی پانکەیک دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکییەکان، کە سەرەتا ئامادەکرا و داهێنرا، دواتر گواسترایەوە بۆ هەموو چێشتخانەکانی جیهان. بە یەکێک لە شیرینییە بەتام و کەم کالۆریەکان دادەنرێت، بەو پێیەی یەک پارچە پانکەیک ٦٦ کالۆری تێدایە، کە ئامادەدەکرێت لە ژەمی بەیانی یاخود ئێوارە.
چۆنیەتی دروستکردنی سۆسی پانکەیک
پێکهاتەکانی
- سێ کەوچکی چێشت کەرەی تواوە
- دوو سپێنەی هێلکە.
- دوو زەردێنەی هێلکە.
- کوپێک و چارەکێک شیری شل.
- کەوچکێکی بچووک خوێ.
- کەوچک و نیوێک بەیکینگ پاودەر.
- سێ کەوچکی چێشت شەکر.
- کوپ و نیوێک ئاردی سپی.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- سپێنەی هێلکەکە بخەرە ناو قاپێکەوە و بەباشی تێکی بدە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی یەکسان بەدەست بهێنیت.
- ئارد و شەکر و بیکینگ پاودەر و خوێیەکە بخەرە ناو قاپێکی ترەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، پاشان پێکهاتە وشکەکان بە لایەکدا بهێڵەرەوە.
- زەردێنەی هێلکە و شیری شل و کەرەی تواوە دەخەیتە ناو قاپێکی ترەوە و تێکەڵی دەکەیت پاشان پێکهاتە وشکەکان و سپێنەی هێلکەکەی تێدەکەیت و بەردەوام دەبیت لە تێکەڵکردن تا تێکەڵەیەکی شلت دەست دەکەوێت.
- تێکەڵەی پانکەیکەکە لەناو تاوەیەکدا دابنێ بەبێ ئەوەی ڕۆنێکی زۆری تێبکەیت، پاشان بە باشی لە هەردوو لادا بیگێڕەوە تاوەکو لە هەموو لاکانی قاوەیی دەبێت.
- پانکەیکەکان لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە و بیخە ناو قاپێکی پێشکەشکردن و بە سۆسی دارچین بیڕازێنەرەوە و بە گەرمی پێشکەشی بکە.
سۆسی پانکەیکی دارچین
پێکهاتەکانی
- دوو کەوچکی چێشت شەکری قاوەیی.
- دوو کەوچکی چێشت کەرەی تواوە
- چارەکێک کوپ شەکری سپی.
- کەوچکێک ئاردی گەنمەشامی.
- کەوچکێک دارچینی وردکراو.
- کەوچکێک ڤانێلای شل.
- نیو کەوچک سۆدەی نان.
- نیو کەوچک خوێ.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- کەرەکە دەخەیتە ناو تاوەیەکەوە لەسەر ئاگرەکە و بەباشی تێکی دەدەیت تاوەکو بەتەواوی دەتوێتەوە، پاشان شەکری قاوەیی یاخود شەکری سپی، خوێ تێدەکەین.
- سۆدەی نان و ڤانێلای شل دەخەینە ناو تێکەڵەکەوە و بەردەوام دەبین لە تێکەڵکردن تا پێکهاتەکان لەگەڵ یەکتردا تێکەڵ دەبن، پاشان تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دەربهێنین و دەیخەینە لایەک.
پانکەیک بە سۆسی شوکولاتە
پێکهاتەکانی پانکەیک بە سۆسی شوکولاتە
- کوپێک شیری شل.
- هێلکەیەک
- دوو کەوچکی چێشت کەرەی تواوە.
- سێ چارەک کوپێک شەکر.
- سێ چارەک کوپێک کاکاو.
- کوپێک ئاردی سپی.
- نیو کەوچک خوێ.
- نیو کەوچک سۆدەی نان.
- چارەکێک کەوچک خوێ.
پێکهاتەکانی سۆسی شوکولاتە
- چارەکێک کوپ شوکولاتەی تواوە.
- دوو کەوچکی چێشت کەرەی تواوە.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پێکهاتەکانی سۆسی شوکولاتە دەخەیتە سەر ئاگرەکە و باش تێکی دەدەیت تا سۆسەکە خەست دەبێتەوە پاشان لەسەر ئاگرەکە دەریدەهێنین و دەیخەینە لایەک.
- ئاردی و سۆدەی نان و کاکاو و شەکر و خوێ بخەرە ناو قاپێکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، پاشان پێکهاتە وشکەکان بە لایەکدا بهێڵەرەوە.
- ڤانێلا و هێلکە و شیری شل و کەرەی تواوە دەخەیتە ناو قاپێکی ترەوە و بە باشی تێکەڵیان دەکەیت پاشان پێکهاتە وشکەکانی تێدەکەیت و بەردەوام دەبیت لە تێکەڵکردن تاوەکو تێکەڵەیەکی شلت دەستدەکەوێت.
- بەشێکی گەورە لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بخەرە ناو تاوەیەکەوە لەسەر ئاگرەکە و بیهێڵەرەوە بۆ ماوەی پێنج خولەک تا لە هەموو لایەکانی قاوەیی دەبێت پاشان پانکەیکەکان لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە و بیخە ناو قاپێکی پێشکەشکردن.
- سۆسی شوکولاتە بەسەر پانکەیکەکاندا بڕێژە و بە گەرمی پێشکەشی بکە.
سەرچاوەکان
199 بینین