چۆنییەتی دروستکردنی کرێپی شوکوڵاتە

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-03-00:14:00 - کۆدی بابەت: 13429
چۆنییەتی دروستکردنی کرێپی شوکوڵاتە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنییەتی دروستکردنی کرێپی شوکوڵاتە (بە ئینگلیزی: How to make chocolate crepes، بە عەرەبی: طريقة عمل كريب الشوكولاتة)، کرێپی شوکوڵاتە بە یەکێک لە جۆرەکانی شیرینی فەرەنسی دادەنرێت ئەم خواردنە بەناوبانگە بە ئاسانی و خێرایی ئامادەکردنی، هەروەها بە تامە خۆشەکەی جیا دەکرێتەوە دەتوانین کرێپی بە چەند شێوازێکی  جیاواز دروست بکەین وەک: کرێپی شوکوڵاتە لەگەڵ کرێم، هەنگوین، ئایسکرێم، مرەبا، بادەم، سۆسی شوکوڵاتە و مۆز.

پێکهاتەکانی کرێپی شوکوڵاتە

  • سێ هێلکە
  • کوپ و نیوێک ئارد
  • سێ کوپ شیر
  • چوار کەوچکی چا شەکر
  • تۆزێک خوێ
  • شەش کەوچکی چا کەرەی تواوە
  • نیو کەوچکی چێشت ڤانێلا
  • شوکوڵاتەی چەور
  • کوپێک ئاو

چۆنیەتی ئامادەکردنی

ئارد و شەکر و خوێ و شیر بە باشی تێکەڵ بکە، سپێنەی هێلکە و ڤانێلا و چوار کەوچکی چا کەرەی تواوە بخەرە ناو تێکەڵەکەوە. کوپێک ئاو بخەرە ناو پێکهاتەکان بە باشی تێکی بدە تا دەبێتە گیراوەیەکی شل ، بەو کەرەی کە ماوە تاوەکە چەور بکە و لەسەر ئاگرێکی کەم بەجێی بهێڵە. گیراوەی هەویرەکە بڕێژە ناو تاوەکە و بیجوڵێنە تاوەکو پڕ دەبێت لە گیراوەی هەویر. چاوەڕێ بکە تا بنی کرێپەکە ئامادە دەبێت، پاشان ئەیکەینە سەر دیوەکەی تر، لە کۆتایی شوکوڵاتە بەسەر کرێپەکەدا بڵاوبکەرەوە و پێشکەشی بکە. 

پێکهاتەکانی کرێپی شوکوڵاتەی مرەبا

  • دوو هێلکە
  • دوو کوپ شیر
  • شەش کەوچکی چا کەرە
  • کوپ و نیوێک ئارد
  • نیو کەوچک خوێ
  • یەک لەسەر سێی کوپێک شەکر
  • یەک لەسەر سێی کوپێک کاکاو
    مرەباى شليك

چۆنیەتی ئامادەکردنی

هێلکە و شیر و کاکاو و کەرە و هێلکە و شەکر و خوێ بە باشی تێکەڵ بکە تا تێکەڵەیەک لە هەویرێکی نەرم دروست دەبێت، پێکهاتەکان بخەرە ناو قاپێکەوە و دایان پۆشە و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر لەناو ساردکەرەوەدا بەجێی بهێڵە. تاوەکە بە کەمێک کەرە چەور بکە، و نیو خولەک لەسەر ئاگرێکی کەم بیهێڵەرەوە.  گیراوەی هەویرەکە بڕێژە ناو تاوەکەوە، تاوەکە بجوڵێنە تاوەکو پڕ دەبێت لە گیراوەی هەویر، دوو خولەک چاوەڕێ بکە تا بنی کرێپەکە ئامادە دەبێت، پاشان بیگێڕەوە بۆ لایەکەی تر، لە کۆتایی کرێپەکە پڕ بکە لە مرەبا و بە گەرمی پێشکەشی بکە. 

پێکهاتەکانی کرێپی فندقی شوکوڵاتە

  • کوپێک ئارد
  • چوار کەوچکی چا شەکری ورد
  • نیو کەوچکی چێشت پاودەری نان
  • تۆزێک خوێ
  • هێلکەیەک
  • چوار کەوچکی چێشت کەرەی تواوە
  • کوپێک شیر
  • چوار کەوچکی چێشت شوکوڵاتە
  • چوار کەوچکی چا فندقی وردکراو

پێکهاتەکانی ڕازاندنەوە:

  • چوار کەوچکی چا چپس و شوکوڵاتە
  • کوپێک کرێم

چۆنیەتی ئامادەکردنی

ئاردی و شەکر و خوێ بە باشی تێکەڵ بکە. هێلکە و کەرە و شیرەکە بخەرە ناو تێکەڵەکەوە، و پێکەوە تێکەڵیان بکە و تاوەکە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرم بکە و  هەویرەکەی تێبکە. بۆ ماوەی دوو خولەک تا قاوەیی بێت، پاشان بیگێڕەوە سەر دیوەکەی تر تا قاوەیی دەبێت. هەر پارچە کرێپێک بە شوکوڵاتە و فندقی وردکراو لەگەڵ پارچە کرێپەکان بەیەکەوە دەپێچینەوە. کرێپەکە بە کرێم و چپس شوکوڵاتە دەڕازێنینەوە، و پێشکەشی دەکەین.


سەرچاوەکان



39 بینین