سوودەکانی مۆز

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-00:31:00 - کۆدی بابەت: 700
سوودەکانی مۆز

ناوه‌ڕۆك

مۆز

مۆز میوەیەکی دارییە لە جێگای گەرمێن دەبێ و وەبەردێ، گەڵاکانی زۆر درێژ و پانن، درێژایی گەڵاکان دەگاتە دوو گەز، میوەکەی هەوەڵی لە کالان دایە لە وێنەی سنەوبەر پاشان دەقەڵەشێتەوە هێشوویەک دەردەکەوێت لە هەر هێشوویەک زیاتر لە ١٠٠ دەنکی پێوەیە میوەی مۆز بەتام و خۆش و بە لەززەتە، داری مۆز نزیک بە ٣ گەز بەرز دەبێت ، وا باوە مۆز بە کاڵی و نەگەییوی لێوەی دەکەن لەنێو کای دەخەن هەتا زەرد و شیرین بێ ، بەڵام لە بازریگانیدا بەهۆی مەوادی کیمیایی وەک ئەتیلین و ئیستیلین ڕەنگی مۆز زەرد دەکەن ، ئەو میوە لە باشووری ئێران بەرهەم دێت.
ئەو بەشانەی لە داری مۆز لە خۆراک و هەتوان کەڵکیان لێ وەردەگیرێت ئەوانەن: میوە ، تێکوڵی میوەکە

تایبەتمەندییەکانی

 ١. مۆز تایبەتی خۆراکی زۆرە و لە ڕوانگەی تێکەڵاوییەوە زۆر لە گەنم نزیکە لە مۆز ئاردێک دەگرن کە زۆر باشە.

 ٢. مۆز بۆ منداڵان و کەسانی بە ساڵاچوو و ئەو کەسانەی تازە لە نەخۆشی هەستاونەوە زۆر بە کەڵکە.

 ٣. ئەو قەندەی لە مۆز دایە زۆر لە قەندی شیرین بۆ ساغ و سڵامەتی منداڵدان باشترە.

 ٤. مۆز میوەیەکی گەرمە و خاوەنی ڤیتامینەکانی B1 , B2 , C , PP یە.

 ٥.مۆز خۆراکێکی تەواوە بۆ منداڵان و بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی خراپ هەرس کردنن.

 ٦. خەستی  ڤیتامینەکانی E , C , A کە لە مۆز دایە بە باشترین شێوە بۆ ئاوێتەبوونی لەش ئامادە دەبێت.

 ٧. ئەو مسەی بە مۆز دایە ، ٤ بەرامبەری مسی ئاردە ، ئاردی سپی و مینیزیۆمی مۆز ٥ بەرامبەری ئاردی گەنمە ، پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی مۆز ١٠ بەرامبەری چەوری و ئیدڕات و دوو کاربۆنی مۆز نزیک بە ئاردە.

  ٨. هەروەک میوەکانی دیکە خوێن تراو و خاوێن دەکاتەوە لە ئاکامدا خوێنێکی ساف و خاوێن و ئاسایی بەدیدێنێت.

  ٩. بۆ دەرمانی ئاڵبۆمین لە میزدا ، ئاردی مۆز زۆر بە کەڵکە.

 ١٠.مۆز بۆ کەسانێک کە گیرۆدەی نەخۆشی دڵن یان گورچیلەیان ئەستوور بووە یان نەخۆشی گەلی هەڵمسان و باکردنیان هەیە ڕەوا دیتراوە.

  ١١. مۆز ئورەی زیادی لە خوێندا چارە دەکات.

 ١٢. بۆ دەرمانی زگچوون توند و ئیسحالی منداڵ ٣٠٠ تا ٥٠٠ گرام مۆز ورد بکەن و لە ڕەندی دەن ، پاشان لەگەڵ تۆزێک ئاوی برنج تێکەڵی بکەن و بیدەن بە نەخۆش.

 ١٣.مۆز میوەیەکی ناونجییە ، بەهێز و قەڵەوت دەکات.

 ١٤.مۆز ئارەزووی ژن و مێردی دەبزوێنێت.

 ١٥.خواردنی مۆز لەبەر هێور کردنەوەی کۆخە ، و تۆزانەوەی گەروو باشە.

 ١٦. تێکەڵکراوی گۆشتی مۆز ، کە تێکوڵەکەی لێکرابێتەوە بە ئەندازەی ئەویش سرکە و ئاوی لیمۆ بۆ هێدی کردنی خورووی  لەش شوێنی باشی هەیە ، ئەو تێکەڵە کراوە لە جێی خورووەکەی کە هەڵدەسوێ.

 ١٧. ئەگەر مۆزێک کە تێکوڵەکەی لێ کرابێتەوە و لەگەڵ ئاوی تووی کاڵەک لێکدەن لە دەم و چاو یا لکەی پێستی هەڵسوون ڕەنگی ڕوخسار جوان دەکات و ئەو لکە و ڕەشانەی لەسەر پێستن دەرمان دەکات و نایان هێڵێت.

 ١٨. گەردی سوتێنراوی تێکوڵی مۆز بۆ دەرمانی برینگەل و پێشگیری لە خوێنڕێژی  باشە دەبێ ئەو گەردە لە برینەکانی بپرژێنن.

 ١٩. مۆزی گەییو لێوڕێژە لە ڤیتامینەکانی A , B , C و قەندە بەقەد ٪٨٠ تانۆن.

 ٢٠. مۆز لەبارەی مەوادی خۆراکییە تەواوە ، لە پلەی هەوەڵەوە بۆ ئەو کەسانەی کە ژانی جومگەیان هەیە ڕەوا دیتراوە.

 ٢١. مۆز بۆ کەسانێک کە ژانی گورچیلەکان هەیە ڕەوا دیتراوە.

 ٢٢. مۆز چونکە ئەندازەیەکی زۆر ڤیتامین گەلی دەستەی B, E تێدایە لەبەر هێزکردنی دەمارەکان شوێنی فرەی هەیە.

 ٢٣. مۆز هێزی لەشی دایک زیاد دەکات و ناهێڵێت منداڵ لەبار بچێت.

 ٢٤. دکتۆر لابە ، بەرپرسی تاقیگەی زانکۆی پزیشکی پاریس باوەڕی وایە: یەک دانە مۆزی تازە و گەییو ، بەقەد یەک کیلۆ گۆشت بایەخی خۆراکی هەیە.

 ٢٥. مۆز خاوەنی ئەندازەیەکی زۆر فۆسفۆرە ، کە لە زیادکردنی بیر و زەینی منداڵان شوێنەوارێمی بەرچاوی هەیە.

 ٢٦. مۆز خاوەنی مەوادی کانە:پۆتاسیۆم ، کلسیۆم ، فۆسفۆر ، ئاسن ، مینیزیۆم ، فافۆنە.


سەرچاوەکان

201 بینین