گرنگترین پێکهاتەکانی بیبەری تیژ

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-18:14:00 - کۆدی بابەت: 14428
گرنگترین پێکهاتەکانی بیبەری تیژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیبەری توون یان بیبەری تیژ یان بیبەری تفت (capsicum annuum) میوەی ڕووەکی بیبەری کاپسیکۆمە، بەهۆی تامە توونەکەیەوە دەناسرێتەوە بەڵام بەو پێیەی تەنها بە ڕێژەیەکی کەم دەخورێن، بەشداریکردنیان لە خواردنی ڕۆژانەتدا زۆر کەمە.

گرنگترین سوود و پێکهاتەکانی بیبەری تێیژ

ڤیتامین C: بیبەری توون ڕێژەیەکی زۆر بەرزی لە دژە ئۆکسێنەری بەهێزی تێدایە، کە گرنگە بۆ چاکبوونەوەی برین و کارکردنی بەرگری لەش.

ڤیتامین B6: خێزانێکە لە جۆری ڤیتامینەکانی B و B6 ڕۆڵی هەیە لە میتابۆلیزمی وزەدا.

ڤیتامین K1: پێویستە بۆ مەیینبوونی خوێن و بە تەندروستی مانەوەی ئێسک و گورچیلە.

پۆتاسیۆم: کانزایەکی خۆراکی سەرەکییە کە چەندین کار دەکات، پۆتاسیۆم ڕەنگە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە کاتێک بە ڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.

مس: پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ هەبوونی ئێسکێکی بەهێز و دەمارەخانەی تەندروست.

ڤیتامین A: بیبەری سوور بڕێکی زۆر لە ماددەی بێتا کارۆتینی تێدایە کە جەستەت دەیگۆڕێت بۆ ڤیتامین A.

 


سەرچاوەکان



59 بینین