شیکاری کەسایەتیت بەپێی جۆری واژۆکەت

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-08-05-18:55:00 - کۆدی بابەت: 13906
شیکاری کەسایەتیت بەپێی جۆری واژۆکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاری کەسایەتیت بەپێی جۆری واژۆکەت (بە ئینگلیزی: Analyze your personality from your signature, بە عەرەبی: تحليل شخصيتك من خلال نوع التوقيع)

شیکاری کەسایەتی لەسەر بنەمای قەبارەی واژۆکەت

دەرکەوتووە کە قەبارەی واژۆ زۆر شت لەبارەی  کەسایەتی خاوەنەکەیەوە ئاشکرا دەکات، هەروەها هەندێک لە پێکهاتە دەروونییەکانی دەستنیشان دەکات و ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکرێتەوە:

واژۆی قەبارە گەورە: ئاماژەیە بۆ ئەوەی خاوەنی ئیمزاکە هەوڵدەدات کەمێک لە ڕادەبەدەر سەرنجی کەسانی دیکە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، هەروەها بوێرە و متمانەی بەخۆی هەیە.

واژۆی قەبارە بچووک: دەتوانرێت بڵێین ئەوانەی واژۆی بچووک دەنووسن جیاوازیەکی تەواویان هەیە لەگەڵ ئەوانەی واژۆی گەورەیان هەیە، بەو پێیەی پێیان باشە لە سەرنجی کەسانی دیکە دوور بکەونەوە.

واژۆی قەبارە مامناوەند: ئاماژەیە بۆ کەسایەتییەکی ئاسایی و مامناوەند کە هەوڵدەدات گونجاو بێت بۆ ئەو کارەی کە پێی سپێردراوە.

شیکاری کەسایەتی لەسەر بنەمای ئاڕاستەی واژۆکەت

مەیلی واژۆکردن بە یەکێک لە ئاڕاستەکان وا دەکات مرۆڤ بتوانێت هەندێک لە تایبەتمەندییە کەسییەکانی کەسێک بزانێت بە ڕەچاوکردنی ئاراستەی واژۆکەی، ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکرێتەوە: 

مەیلی واژۆکردن بە ئاراستەی نووسین یان بەرەو سەرەوە: ئەم ڕەوتە کەسایەتییەکی گەشبین و داهێنەر ئاشکرا دەکات کە بە تێڕوانینێکی ئەرێنی شتەکان دەبینێت و توانایەکی زۆری داهێنەرانەی هەیە.

مەیلی واژۆکردن بە ئاراستەی پێچەوانەی نووسین یان بۆ خوارەوە: ئاماژەیە بۆ کەسایەتییەکی ڕەشبین کە بۆی قورسە بەسەر قەیرانەکانیدا زاڵ بێت و بەرەو پێشەوە بچێت.

شیکاری کەسایەتی لەسەر بنەمای شوێنی واژۆکەت

لە لاپەڕەیەکدا چەندین شوێن ئەگەری واژۆکردنی هەیە و شوێنی واژۆی کەسێک بەستراوەتەوە بە هەندێک لە تایبەتمەندییە کەسییەکانی و ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکرێتەوە: 
 
لە لای ڕاستی لاپەڕەکە: نیشانەی کەسێکە کە متمانەی بەخۆی نییە، بەتایبەتی کاتێک باس لە مامەڵەی بازرگانی دەکرێت، وە دەترسێت لەوەی ژیان ڕوبەڕووی چی دەکاتەوە.

لە ناوەندی لاپەڕە: ئاماژەیە بۆ کەسایەتییەک کە ڕواڵەتەکەی خۆشدەوێت، ئەمەش ڕوونە ئەگەر ئەمە قەبارەیەکی گەورەی واژۆی لەگەڵدا بێت. 

لە لای چەپی لاپەڕە: واژۆی دەستنووس لە لای چەپی لاپەڕەکەدا کەسێکی بە ئیرادە و بەهێز دەردەخات، کە بە متمانە و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە ڕووبەڕووی هەموو ئەو شتانە دەبێتەوە کە توشی دەبێت.

لە لێواری لای چەپی لاپەڕەکەدا: ئاماژەیە بۆ کەسایەتییەکی ئیمپاڵسیڤ (بێ پلان)، وە هەندێکجاریش توندڕەو، وەک چۆن لە مامەڵەکردنی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بێسەبرەو لێبوردەیی نیشان نادات.


سەرچاوەکان



164 بینین