ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی دروستکردنی کرێپ بە پەنیر (بە ئینگلیزی: How to make a chesse crepe، بە عەرەبی: طريقة عمل كريب بالجبنة) پەنیر یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە دەتوانین کرێپی پێ دروستبکرێت کرێپ ژەمێکی خێرا و ڕێگایەکی ئاسان و جیاوازە بۆ تێربوون لە ڕۆژێکی ماندوکەردا، ژەمێکی تایبەتە بۆ خواردن لەگەڵ خێزان.
چۆنیەتی دروستکردنی کرێپ بە پەنیر
پێکهاتەکانی
- سێ چارەک کوپێک ئارد.
- دوو کەوچک شەکر.
- چارەکێک کەوچک بەیکینگ پاودەر.
- چارەکێک کەوچک خوێ.
- کوپێک شیر
- هێلکەیەک
- کەوچکێک ڤانێلای شل.
- کەوچکێک کەرە.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- لەناو قاپێکدا ئارد لەگەڵ شەکر و پاودەر و خوێ تێکەڵ بکە، پاشان پێکهاتە شلەکانی تێبکە و بە باشی تێکەڵی بکە تاوەکو تێکەڵەکە یەکدەگرێت.
- تاوەکە بە کەرە چەور بکە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند گەرمی بکە.
- چارەکێک کوپ گیراوەی کرێپ بڕێژە ناو تاوەکەوە.
- تێکەڵەکە لەناو تاوەکەدا دابەش بکە تاوەکو گیراوەکە بە یەکسانی دابەش دەبێت و تا ڕووی وشک دەبێتەوە و بنەکەی کەمێک قاوەیی دەبێت.
کرێپ لەگەڵ پەنیر و سپێناخ و قارچک
پێکهاتەکانی
- پارچەی کرێپی ئامادەکراو
- سێ کەوچکی چێشت زەیتی زەیتوون.
- دوو کوپ لە هەر جۆرە قارچکێک، بە پارچەی تەنک ببڕدرێت.
- چارەکێک کوپ جەرجیرێکی تازە، ورد وردکراو.
- سیری وردکراو.
- خوێ و بیبەری ڕەش.
- چوار کوپ گەڵای سپێناخی تازەی وردکراو.
- بڕێک لە پەنیری وردکراو.
- دوو کوپ پەنیری مۆزەرێلای لە ڕەندەکراو.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- فڕنەکە گەرم بکە بۆ پلەی گەرمی مامناوەند.
- ڕۆنەکە لەناو تاوەیەکی قووڵی گونجاودا گەرم بکە و پارچە قارچکەکە بە یەکجاری تێبکە و بۆ ماوەی دە خولەک بیکوڵێنە تاوەکو قاوەیی دەبێت.
- جەرجیر و زەنجەفیل و سیر و خوێ و بیبەری ڕەشی تێبکە و ئەم پێکهاتانە لەگەڵ قارچکەکەدا بۆ ماوەی خولەکێک تێکەڵ بکە.
- ئاگرەکە کەم بکەرەوە بۆ مامناوەند و سپێناخەکەی تێبکە و تاوەکە بۆ ماوەی دوو خولەک داپۆشە تا سپێناخەکە ئامادەدەبێت.
- قاپێک دەربهێنە و پەنیرەکەی تێبکە، تێکی بدە تا پەنیرەکە دەتوێتەوە.
- بڕێک لە تێکەڵەکە بخەرە ناوەڕاستی هەر پارچەیەک لە کرێپەکە و پارچەکانی بپێچە.
- کرێپەکە بخەرە ناو قاپێکی فڕن و بڕێک مۆزەرێلا لەسەر هەر یەکێکیان بپرژێنە.
- قاپەکە بە فۆیلی ئەلەمنیۆم دابپۆشە و بۆ ماوەی چارەکێک لە فڕندا بەجێی بهێڵە تا پەنیرەکە دەتوێتەوە، و بە گەرمی پێشکەشی بکە.
کرێپی پەنیر و فراولە و کرێم
پێکهاتەکانی
بۆناوەکەی:
- پەنیری کرێمی
- شەش کەوچکی چێشت پەنیری کۆتێ.
- چارەکێک کوپ شەکر.
بۆ سۆسەکەی:
- دوو کوپ فراولەی تازە یان بەستوو
- کەوچکێک ئاوی لیمۆ.
- یەک لەسەر سێی کوپێک شەکر.
چۆنیەتی ئامادەکردن
بۆ ناوەکەی:
- پەنیری کرێم لەگەڵ شەکر و پەنیری کۆتێ لە تێکەڵەیەک دابنێ و بەجێی بهێڵە هەتا پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ دەبن و دەتوانیت لەبری شەکر هەنگوین بەکاربهێنیت.
بۆ سۆسەکە:
- فراولەکە ببڕە، پاشان بیخە ناو قاپێکی قووڵەوە و لیمۆ و شەکرەکەی تێبکە و تێکی بدە.
- بڕێک لە گیراوەکە دەخەیتە ناو کرێپەکەوە، و دەیخەیتە ناو سینییەکی پێشکەشکردن لەگەڵ سۆسەکە.
سەرچاوەکان
146 بینین