بینینی باران له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-02-13:27:00 - کۆدی بابەت: 1036
بینینی باران له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

باران 

ئه‌گه‌ر كه‌سێ ببینێ له‌ خه‌ویدا بارانێكی توند و له‌نااو باری به‌سه‌ر له‌شكر یان سوپای ئه‌و شوێنه‌دا به‌ڵاو غه‌م ده‌بارێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر بینی كه‌ به‌ ئاوی باران مه‌سحی كرد له‌ ترس و له‌رز به‌دوور ده‌بێ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ باران به‌سه‌ر ئه‌ودا باری سه‌فه‌ر ده‌كات و به‌ قازانجه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر بینی باران وه‌كو لافاو به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری له‌ جێگایه‌دا مردنی له‌ناكاو په‌یدا ده‌بێ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌گه‌ڵ هه‌ر دڵۆپێكی باران ده‌نگ و ئاوازی له‌گه‌ڵدابێت ، پله‌وپایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ بارانێكی زۆر باری به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ جۆگه‌له‌ی لێ په‌یدابێ به‌ڵام زیان به‌و ناگات پادشا دڵ ڕه‌ق ده‌بێ به‌ڵام زیانی بۆ ئه‌و نابێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌و جۆگه‌لانه‌ نه‌توانێ بپه‌ڕێته‌وه‌ شه‌ڕی پادشا له‌خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ بارانی زۆر به‌ باوه‌ باری ئه‌شكه‌نجه‌ی خوایی و نه‌خۆشی له‌و جێییه‌دا په‌یدا ده‌بێت . 


سەرچاوەکان

372 بینین