نێلز بۆڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-19:49:00 - کۆدی بابەت: 1189
نێلز بۆڕ

ناوه‌ڕۆك

نێلز بۆڕ ١٨٨٥-١٩٦٢ز

لە چاخی ئەنیشتایندا زۆر بە کەمی زانای فیزیایی ھەڵکەوتوون، بۆڕ یەکێک بووە لەو چەند زانایانە لەو سەردەمەدا شۆرەتی دەرکردووە. بۆڕ لە ڕاستکردنەوەی چەمکە فیزیاییەکاندا. لە پێشتر لە ساڵی ١٩٠٠ز ، ماکس بڵانک ڕۆینان، زۆر بە فراوانیی جێپەنجەی دیارە. ھەروەھا ئەو گرفتانەیەشی چارەسەر کردن کە پێوەندییان بە ڕەفتاری ئەلیکترۆناتەوە ھەبووە، کە پێشتر (ئێرنست ڕەزەرفۆرد) کاری لەسەر کردبوون.

بۆڕ ساڵی ١٩١١ز، لە زانستگەی کۆپنھاگن دکتۆرای وەرگرت، دواتر چووە پەیمانگای (کافندش) لە کامبریج و ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و دواتر لەگەڵ (ئێرنست ڕەزەفۆرد) کار دەکات. ئێرنست ڕەزەفۆرد دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکەی دەربارەی ناوک و ئەلیکترۆنەکان بە ئاکام گەشتن، گرفتێکی ھاتە ھاتە ڕێ، پێشتر فیزیازانە کۆنەکان مکووڕبوون لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئەلیکترۆنەکان بە دەوری گەردیلەدا سووڕانەوە، ئەوە وزەیەکی لێ پەیدا دەبێت، کۆتایی پێ دێت  و ئەلیکترۆنەکان لە نێو ناوکدا بەسەر یەکدا ھەرەس دێنن. بۆڕ ھات و ئەو گرفتەی چارەسەر کرد، بیردۆزی (بڵانک)ی بۆ چەندایەتی، جێبەجێ کرد.

بۆمبی ئەتۆمی

بیردۆز و تاقیکردنەوەکانی بۆڕ لە بواری فیزیا بۆ بەرھەمھێنانی بۆمبی ئەتۆمی ڕێخۆشیی زۆریان کرد، لە ساڵی ١٩٣٩ز، بیردۆزی بەشکردنی ناوکی گەردیلەی قورس، لە پێناو بەدیھێنانی وزەیەکی زۆر، بۆ کارکردن لە بۆمبی ئەتۆمیی ئامادە کرد. ھەرچەندە ئەو، چەند ساڵێکی کۆتایی تەمەنی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی تەرخان کرد، بەڵام بەروەست نەھات. 

ئاماژەیەک لە ژیانی

 • زێدنامەی دانیمارکی ھەبووە. لە ساڵی ١٩٤٢ز ، لە ترسی جەنگ ڕوو دەکاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 • لە ساڵی ١٩٥٥ز ، لە جنێف کۆنگرەیەک بە نێوی (ئەتۆم لە پێناو ئاشتی)دا، ڕێک دەخات.


سەرچاوەکان



710 بینین