بینینی پشیله‌ له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-18-14:57:00 - کۆدی بابەت: 1415
بینینی پشیله‌ له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای پشیله‌ لە خەودا کردووە . 

پشیله‌ له‌ خه‌ودا

پشیله‌ له‌ خه‌ودا پیاوی دز و فاسد و به‌دكاره‌ ، ئه‌گه‌ر بینی پشیله‌ هاته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌وا دزێك دێت بۆ ماڵه‌كه‌ی ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌خه‌ویدا بینی پشیله‌ شتێكی له‌ ماڵه‌كه‌ی خوارد ئه‌وا دز شتێك له‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌دزێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر بینی پشیله‌كه‌ ده‌كوژێت ئه‌وا دزه‌كه‌ ده‌كوژێت وه‌ یان ده‌ستگیری ده‌كات .

 


سەرچاوەکان

26 بینین