بینینی پێڵاو له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-21-14:24:00 - کۆدی بابەت: 1460
بینینی پێڵاو له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای پێڵاو لە خەودا کردووە . 

پێڵاو له‌ خه‌ودا 

لێكدانه‌وه‌ی پێڵاو له‌ خه‌ودا ژنه‌ ،ئه‌گه‌ر پێڵاوی تازه‌ی له‌پێدا بێت ژن ده‌هێنێ ، ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كانی ڕه‌ش بێت ئه‌و ژنه‌ ژنێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كان سه‌وز بێت ئه‌وا ژنه‌كه‌ ژنێكی چاك و خێرخواز ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كان سور بێت ژنێكی داوێن پاك و هاوده‌م ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كان زه‌رد بێت ئه‌وا ئه‌و ژنه‌ ژنێكی نه‌خۆشه‌ . 


سەرچاوەکان

435 بینین