ناوه‌ڕۆك
هۆكاره‌كانی متبونی ئۆتۆمبێل
خاڵی یه‌كه‌م: ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگامان له‌پلاك‌و نۆزڵه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان كرد كێشه‌یه‌ك یان ده‌نگ یان له‌رزین یان بڕین له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌تان هه‌یه، پلاكه‌كان بگۆڕن و نۆزڵه‌كان تێست بكه‌ن.
خاڵی دوه‌م: ده‌كرێت متبون كێشه‌ی كاره‌بایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ش تێستی كۆمپیوته‌ری گێڕو مه‌كینه بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌وجۆره.
خاڵی سێیه‌م: ناوبه‌ناو پشكنین بۆ فلته‌ر واته (مه‌سفا)ی به‌نزین بكه‌و لانیكه‌م ده‌بێت ساڵی دوجار بگۆڕدرێت‌و پشكنین بۆ فیول په‌مپ بكرێت.
خاڵی چواره‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕینی ڕۆن پشتگوێ مه‌خه، پێویسته باشترین ڕۆن بخرێته بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل‌و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی كۆمپانیای دروستكه‌ریش بین له‌وباره‌یه‌وه.
خاڵی پێنجه‌م: زوو زوو پشكنین بۆ فلته‌ری هه‌وای سه‌ر بزوێنه‌ر بكه‌و زوو زوو پاكی بكه‌وه، ئه‌گه‌ر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕه.
خاڵی خاڵی شه‌شه‌م: ناوبه‌ناو ده‌رچه‌ی هه‌وای سه‌ر مه‌كینه‌كه، لای به‌خاخ یان كابرێته‌ره‌وه به‌جوانی پاك بكه‌وه، ئه‌گه‌ر پاككه‌ره‌وی گونجاو به‌كاربهێنن باشتره.