ته‌رم له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-08-15:04:00 - کۆدی بابەت: 2080
ته‌رم له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ته‌رم لە خەودا کردووە .

ته‌رم له‌ خه‌ودا   

ته‌رم له‌ خه‌ودا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ته‌رمێك ده‌به‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌به‌ن به‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌دا كه‌ به‌شوێن ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ بوون ده‌بێته‌ حاكم به‌ڵام به‌سه‌ریاندا زوڵم سته‌م ده‌كات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی كه‌ مردوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌به‌ن و خه‌ڵكی له‌پێش ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌ودا به‌ڕێدا بڕۆن لێكدانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پله‌و پایه‌ی زیاد ده‌كات به‌ڵام له‌ كاری دونیایدا خراپه‌ یان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا كه‌ له‌پشت ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ بوون ده‌بێته‌ حاكم وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ته‌رمی مردویه‌ك هه‌ڵبگرێت و بیبات بۆ لای پاشا ئه‌وا سه‌رقاڵ ده‌بێت و سود و قازانجی ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی گروپێك به‌ شوێن ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ئاسماندا بڕۆن ئه‌وا پیاوێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ سه‌فه‌ردا ده‌مرێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا ته‌رمی خۆی بینی كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕایبكێشن ئه‌وا بۆ سه‌فه‌ر ده‌ڕوات .

 


سەرچاوەکان



4888 بینین