ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای چڵم لە خەودا کردووە .
چڵم له خه‌وندا
بینینی چڵم له خه‌ودا منداڵه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی چڵم چوبێت له جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كوڕێكی ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی چڵم به لوتیدا بێته خواره‌وه ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه كچێكی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی چڵم بدات له ژنه‌كه‌یه‌وه ئه‌وا ژنه‌كه‌ی حامیله ده‌بێت به‌ڵام ژنه‌كه‌ی نوقسان ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ژنه‌كه‌ی چڵمی لێبدات كوڕی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی چڵم بدات له قاپی هاوسێكهیهوه ئه‌وا له‌گه‌ڵ ژنی هاوسێكهیدا سه‌رگه‌رمی كاری فه‌ساد ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی چڵم بدات له جێگه‌ی خه‌وی پیاوێكه‌وه له گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا خیانه‌ت و فه‌ساد ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی چڵم بخوات ئه‌وا سه‌روه‌تی ژن ده‌خوات .